له رۆژه‌کانی ٢٩ و ٣٠ ی ئاگوستی ٢٠١٥ی زایینی، کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سێزده‌هه‌مین پلینۆمی خۆی به به‌شداری ئه‌ندامان و جێگران و راوێژکارانی رێبه‌ریی حیزب به‌ڕێوه برد.
پلینۆم سه‌ره‌تا به ساتێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی رێگای رزگاریی کوردستان ده‌ستی پێ کرد. پاشان ده‌ستووری کاری پلینۆم پاش باس و تاوتوێ کردن به په‌سند گه‌یشت.
له بڕگه‌ی یه‌که‌می کاره‌کانی پلینۆم‌دا راپۆرتی سیاسیی هاوڕێ خالید عه‌زیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێشکه‌ش کرا. ئه‌و راپۆرته که بۆ باس له دوایین رووداو و ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌کانی نێوان دوو پلینۆم له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی و نێوخۆیی و پرسی کورد و بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و نێوه‌دا ته‌رخان کرابوو، پاش باس و تاوتوێ کردن به په‌سندی پلینۆمی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی گه‌یشت.
خاڵه جه‌وهه‌رییه‌کانی ئه‌م راپۆرته پێوه‌ندییان به کێشه و که‌موکوڕییه‌کانی ستراتژیی نێوده‌وڵه‌تی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئه‌منیه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی پاش سه‌رهه‌ڵدانی داعش، کاره‌ساتی مرۆیی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌م قه‌یرانه و شوێنه‌واردانانی له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی ده‌ستووری کاری سیاسیی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوچه‌یه‌دا، رێککه‌وتنی ناو‌کی له‌نێوان ئێران و وڵاتانی ١+٥ و کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م رێککه‌وتنه له‌سه‌ر بواره‌کانی تری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌تایبه‌تی له ناوچه‌دا و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی نێوخۆیی وڵاته‌وه هه‌بوو.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی راپۆرتی سیاسیی پلینۆم‌دا به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی سه‌رنج درابووه هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی ئێران و ره‌وته مهترهحهکانی نێو ئه‌م پرۆسه‌یه و ئه‌گه‌ر و ده‌رفه‌تی ئه‌وه که سه‌رباری نه‌بوونی به‌ستێنی به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنێكی سالم و دێموکڕاتیک له‌ژێر حاکمییه‌تی کۆماری ئیسلامی‌دا، یارمه‌تی به‌وه بکرێ که کورد ئه‌م مه‌وعیده سیاسییه وه‌ک ده‌رفه‌تێکی دیکه بۆ هێنانه‌وه گۆڕ و زه‌قکردنه‌وه‌ی پرسی خۆیان به‌کار بێنێ، تاوتوێ کرا و له‌سه‌ر پێویستی به‌دواداچوونی وردی ئه‌م پرسه جه‌خت کرایه‌وه.
له به‌شێكی دیکه‌ی راپۆرتی سیاسیی‌دا بارودۆخی پارچه‌کانی کوردستان و له‌نێو وان‌دا به‌تایبه‌تی قه‌یرانی سیاسی و ده‌ستووریی ئێستای هه‌رێمی کوردستان و هیوا و چاوه‌ڕوانیی ده‌رچوونی یه‌كگرتووانه‌ی سه‌رکردایه‌تی و دامه‌زراوه سیاسییه‌کانی هه‌رێم له‌و قه‌یرانه و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له باکووری کوردستان و ئاکامه زیانبه‌خشه‌کانی ئه‌م ده‌وره نوێیه له گرژی بۆ شانسه‌کانی بردنه پێش و چاره‌سه‌ری پرسی کورد له تورکیه که‌وتنه به‌رباس.
گرینگ‌ترین به‌شی راپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆ بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و خه‌باتی گه‌له‌که‌مان له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستاندا ته‌رخان کرابوو. له‌و به‌شه‌دا وێڕای ئاوڕدانه‌وه له پاشخانی مێژوویی دۆخی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چ له گۆشه‌نیگای سیاسه‌تی به‌رده‌وامی سه‌رکوت و هه‌ڵاواردن له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه و چ له گۆشه‌نیگای کێشه و که‌موکوڕییه نێوخۆییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه، له حه‌فتا ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا ئاوڕ له رابردووی پڕ له هه‌وراز و نشێوی خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌و حزبه درابۆوه و دووره‌دیمه‌نه‌کانی خه‌باتی له‌مه‌ودوای حیزب و رێکاره‌کانی بووژاندنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری تێکۆشانی مه‌یدانی و فره‌ڕه‌هه‌ندی ئه‌و حیزبه هه‌ڵسه‌نگێندران. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌زموونی چه‌ند مانگی رابردووی جێگیربوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌سه‌ر سنووره‌کان و به‌رده‌وامیی حزووریان له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رز نرخێندرا و وێرای سڵاو و ده‌ستخۆشی له فه‌رمانده‌ران و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزب رێگاکانی قووڵکردنه‌وه و زیاتر به به‌رهه‌م کردنی ئه‌م ده‌وره نوێیه له جوڵه و تێکۆشانی خه‌باتگێڕانی دێموکڕات قسه‌یان له‌سه‌ر کرا.
بڕگه‌ی دواتری کاره‌کانی پلینۆم بۆ باس و گفتگۆ له‌سه‌ر ئاماده‌کارییه‌کانی به‌ستنی کۆنگره‌ی شازده‌هه‌می حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ته‌رخان کرابوو. له‌و بڕگه‌یه‌دا، پاش ئه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره راپۆرتی کاره‌کانی تا ئێستای له‌و پێناوه‌دا خسته‌ڕوو، له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بابه‌تی پێوه‌ندیدار به کاتی به‌ستنی کۆنگره، به‌رچاوڕوونیی پێویست بۆ ناوه‌رۆکی راپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆ کۆنگره، کاره‌کانی هه‌یئه‌تی پێداچوونه‌وه‌ی به‌رنامه و پێڕه‌و، ورده‌کارییه‌کانی به‌ستنی کۆنفرانسه‌کانی پێش کۆنگره و … هتد هاتنه به‌ر باس و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی لهبارهیانهوهی کۆمه‌ڵێک راسپارده‌ی بۆ هه‌نگاوه‌کانی له‌مه‌ودوا دایه ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب.
دوایین بڕگه‌ی کاره‌کانی پلینۆمی سێزده‌هه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان تایبه‌ت بوو به تاوتوێ کردن و بڕیاردان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بابه‌تی ته‌شکیلاتی و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک راسپارده‌ی پێوه‌ندیدار به باشتر کردنی کاروباری هێندێک له ئۆرگان و بواره‌کانی کار و تێکۆشانی حیزب په‌سند کران.