کەسایەتی بە ناوبانگ و نیشتمانپەروەر حاجی سەعیدی وەتەنخا خەڵکی ئاوایی میرەدێ لە ناوچەی گەورکی سەقز ڕۆژی ٧.٦.١٣٩٤ لە تەمەنی ٩٧ سالیدا کۆچی داویی کرد.
حاجی سەعید یەکێک لە لایهنگران و ئەویندارانی سەرسەختی حیزبی دێموکرات بوو لە ژیر هیچ فشار و زەختێک دا حازر نەبوو مل بۆ داواکاریەکانی ڕژیم و دەست و پەیوەندەکانی دانەوێنێ و چەکی بۆ دوژمن هەڵنەگرت. خۆی و بنەمەلەکەی هەر دەم لە خزمەتکردن بە گەل و نیشتمان دریغێان نەدەکرد. زۆر کێشەی کۆمەڵایەتی خەڵکی لەسەر دەستی حاجی سەعیددا چارەسەر کراون و هەر دەم جێگای متمانە و بڕوای خەڵکی ناوچەکە بوو. تا دوا هەناسەی ژیان وەک لایهنگر و دۆستی بە وەفای حیزبی دێموکرات مایەوە سەری بەرزی بۆ دوژمن نەوی نەکرد. مەرگی حاجی سەعید بووە هۆی نیگەرانی خەڵکی ناوچهی گەورکی سەقز و جەماوەرێکی زۆر بە شداری پرسە و سەرەخۆشی ناوبراو بوون.
ناوهندی ڕاگهیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەم کەسایەتییە نیشتمانپەروەر و گەلدۆستە سەرەخۆشی لە بنەمالە، کهسوکارو خەڵکی میرەدێ و ناوچەی سەقز دەکاو هیوای سهبوورییان بۆ به ئاوات دهخوازێ.