پاش مردنی گوماناوی شاعێری لاوی ئەهوازی “حەسەن حەیدەری” ڕۆژی یەکشەممە خەڵکی “کووت عەبدوڵا”ی ئەهواز بە نیشانەی ناڕەزایەتی ڕژانەسەرشەقامەکان و دروشمی دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییان بەرزکردەوە و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم وخۆپیشاندەران ڕوویدا و ڕۆژێک دواتریش خەڵکی شادگان خۆپێشاندانیان دەستپێکرد وهاوکات لە کووت عەبدوڵا خۆپیشاندانەکان بەردەوام بوون و ئاڵای کۆماری ئیسلامییان هێنایە خوارەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا “عەباس سەحاگی” گۆرانیبێژی ئەهوازی دوێنێ دووشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەهوازەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
پێویستە بگوترێ کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی پاش چل ساڵ سەرکوت و حکوومەتی زۆرەملی نەیتوانیوە بە سەرکوت و ئێعدام وکوشتن خەڵکی ئێران بێدەنگ بکات و هەر ڕۆژەو لە شارێکەوە دەنگی خەڵک بەرزدەبێتەوە.