كاتژمێر ١٠ی سه‌ر له‌به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو له به‌رده‌م كۆڕی ئیداریی فه‌رمانداریی شاری سونقور، ته‌رمی سووتاوی كه‌سێك دۆزییه‌وه.
سه‌رپه‌رستی جێگرایه‌تیی سیاسیی ئه‌منیه‌تیی پارێزگاری كرماشان له‌م باره‌وه به “ئیرنا”ی ڕاگه‌یاند: ئه‌م كه‌سه له سووچێكی حه‌وشه‌ی كۆڕی ئیداریی فه‌رمانداریی سونقور ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه. له‌م شوێنه چه‌ند ئۆرگانێكی وه‌ك شاره‌داری، شوورای شار، به‌خشداریی ناوه‌ندی، ده‌فته‌ری نوێنه‌ری مه‌جلیس و فه‌رمانداری هه‌ڵكه‌وتووه.
ئه‌میر شائابادی وێڕای ئاماژه به‌م بابه‌ته كه به هۆی سووتانی له‌ڕاده به‌ده‌ر، ناسینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه زۆر دژوار بووه، گوتوویه‌تی: به‌پێی ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وتووه كه به ئه‌گه‌ری زۆر ڕه‌گه‌زی ئه‌م كه‌سه كه خۆی سووتاندووه پیاو بووه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به شوناسی ته‌واوی ئه‌و كه‌سه هیچ زانیارییه‌ك ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی: به سه‌رنجدان به‌م بارودۆخه و قووڵیی ئاستی سووتانی ئه‌م كه‌سه و ئه‌وه‌ش كه خۆسووتاندنهكه له بێده‌نگی ته‌واو و به‌بێ قیژه و هه‌را ڕووی داوه، له ئێستادا ناكرێ له بابه‌ت هۆكاری خۆسووتاندنی ئه‌م كه‌سه هیچ بیروڕایه‌ك ده‌رببڕین، به‌ڵام پۆلیس و پزیشكی قانوونی خه‌ریكی پشكنینی ته‌رمه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له‌م ڕووداوه‌ن.
به وته‌ی شائابادی، پۆلیس پێی وایه به ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌م كه‌سه له ده‌رگای سه‌ره‌كیی ئه‌م بینایه‌وه نه‌هاتبێته ژوور، به‌ڵكوو له دیواری نزمی پشته‌وه‌ی بیناكه، خۆی گه‌یاندبێته حه‌وشه‌ی ئه‌م كۆڕه‌وه.
سه‌رپه‌رستی جێگرایه‌تیی سیاسیی ئه‌منیه‌تیی پارێزگاری كرماشان هه‌روه‌ها باسی له ناردنی تیمێك له لایه‌ن ئه‌م ناوه‌نده‌وه كرد‌و پاش پشكنینی ته‌رمه‌كه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م كه‌سه ته‌مه‌نی ٥٩ ساڵ بووه‌و هاتووه لێره خۆی سووتاندوه.