٥زیندانیی به‌ندی ٧ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین بۆ ژووری ئینفرادی گواسترانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕه‌سووڵ حه‌یده‌رزاده، ئیسماعیل به‌رزگه‌ری، حوسێن ده‌روێشی، داوود ڕه‌شیدی و سینا ئه‌عزه‌می به‌وته‌ی به‌رپرسانی زیندان به هۆی شێواندنی نه‌زمی ئه‌م زیندانه بۆ ژووری ئینفرادیی به‌ندی ٢٤٠ی ئێڤین گواستراونه‌ته‌وه.
پێویست به ئاماژه‌یه كه تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه له بابه‌ت ماوه‌ی ڕاگرتنیان له‌م به‌نده‌دا هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
شایانی باسه كه كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی ئه‌منیه‌تی به پێچه‌وانه‌ی قانوونی جیاكردنه‌وه به پێی سزاكانیان له به‌ندی 7ی ئێڤین له‌گه‌ڵ تاوانبارانی ئاسایی ڕاگیراون.