پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری و نیگاركێشیی خه‌ت له شاری سه‌رپۆلی زه‌هاو كرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیلنا له سه‌رپێلی زه‌هاو، پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٨ی خه‌رمانان، پێشانگایه‌ك له به‌رهه‌مه شێوه‌كاری و نیگاركێشییهكانی خه‌ت له‌م شاره كرایه‌وه.
له‌م پێشانگایه‌دا زیاتر له 40 به‌رهه‌می هونه‌ریی كه له به‌رهه‌مه نیگاركێشی و خۆشنووسییهكان و له ئه‌نجامی ئه‌رك و ماندوو بوونی دوو هونه‌رمه‌ندی دهستڕهنگینی ئه‌م شاره به ناوه‌كانی ئازه‌ر شه‌ریفی و نۆزه‌ر محه‌ممه‌دی پێك هاتبوون، خرابووه به‌ر دیدی هونه‌ردۆستانی ئه‌م شاره‌وه.
ئه‌م پێشانگایه كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٨ی خه‌رمانانه‌وه له ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی كراوه‌ته‌وه، بۆ ماوه‌ی حه‌وتوویه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێ.