بنیامین نه‌تانیاهوو بۆ جارێكی دیكه‌ش سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنی ناوكیی ئێران و زلهێزه‌كان ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕی. نه‌تانیاهوو له دانیشتنێكدا ماتئۆ ڕێنتسی، سه‌رۆك وه‌زیری ئیتالیای وریاكرده‌وه و گوتی ئێرانی پاش ڕێككه‌وتنی ناوكی مه‌ترسیدار ده‌بێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه، سه‌رۆك وه‌زیری ئیسراییل هه‌ر له‌م دانیشتنه‌دا به هاوتای خۆی ماتئۆ ڕێنتسی گوت پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران ئه‌م وڵاته ده‌بێته خاوه‌ن سه‌دان میلیارد دۆلار و ئه‌مجاره زیاتر له جاران پشتیوانی له تیرۆریزم له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و باشووری ئافریقا ده‌كا.
ناوبراو له درێژه‌دا ئێرانی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی تیرۆریستیی داعش به‌راورد كرد‌و گوتی ئێران له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی واته داعش مه‌ترسیدارتره، كۆماری ئیسلامیی ئێران به هه‌وڵدان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌تۆمی، زۆر مه‌ترسیدارتر له داعشه.
نه‌ته‌نیاهوو هه‌روه‌ها جه‌ختی كردۆته‌وه كه ئیسراییل به‌دژی كه‌لك وه‌رگرتنی ئاشتیخوازانه‌ی ئێران له پیشه‌سازیی ناوكی نییه، به‌ڵام ڕێككه‌وتنی ناوكی ئه‌م توانایه به ئێران ده‌دا “ژێرخانێكی به‌رزی ئه‌تۆمی بپارێزێ و گه‌شه‌ی پێ‌بدا، ژێرخانێك كه به هیچ شێوه‌یه‌ك به كه‌لكی چالاكییه ئاشتیخوازانه‌كان نایه، به‌ڵام بۆ دروست كردنی بۆمبی ئه‌تۆمی پێویستی پێیه‌تی.”
بنیامین نه‌ته‌نیاهوو له یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌ی خۆیدا، ڕێككه‌وتنی ناوكیی له‌گه‌ڵ ئێرانی به “هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی” وه‌سف كردبوو و وتبووی ئیسراییل ئه‌م ڕێككه‌وتنه به ڕه‌سمی ناناسێ. ئه‌و هه‌روه‌ها گوتبووی ئه‌م ڕێككه‌وتنه به ئاشكرا ئه‌منیه‌تی ئیسراییل لاواز ده‌كا و ده‌بێته هۆی به‌هێزتر بوونی ئێران و هه‌روه‌ها دژایه‌تیشی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌كانی ئۆباما له بابه‌ت ڕێگری كردن له ده‌ست ڕاگه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی به چه‌ك و چۆڵی ناوكی هه‌یه.
ئۆباما كۆنگره‌ی ئامریكای وریا كردۆته‌وه كه له ڕه‌وتی ده‌نگدانی سێپتامبری داهاتوودا له بابه‌ت ئه‌م ڕێككه‌وتنامه‌یه له دانی ده‌نگی دژبه‌ر خۆ ببوێرن. به وته‌ی ناوبراو ته‌نیا بژێرهیهكی دیكه كه له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌دا شك ده‌با، عه‌مه‌لیاتی نیزامی به‌دژی ئێرانه كه ئه‌ویش ڕیسك كردنه و بۆ پشت به‌ستن نابێ.