عه‌لی ئه‌كبه‌ر وه‌لایه‌تی، ڕاوێژكاری ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی له كاروباری نێوده‌وڵه‌تیی پێداگری كردووه كه كۆماری ئیسلامی تا یه‌كلابوونه‌وه‌ی قه‌یرانی سووریه پشتیوانی له به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌ركۆماری ئه‌م وڵاته ده‌كا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، وه‌لایه‌تی له دیدار له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێكی لوبنانیدا ڕایگه‌یاندووه كه “ئێمه ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه كاتێك دوژمنانمان هه‌موو یه‌كتریان گرتووه و ده‌یانهه‌وێ به‌شار ئه‌سه‌د وه‌لا بنێن و ده‌وڵه‌تێكی نوێ له سووریه بێننه سه‌ر كار، له پله‌ی یه‌كه‌مدا ده‌بێ به دژیان بوه‌ستینه‌وه و پاشان به وردی بیر له هۆكاره‌كانی بكه‌ینه‌وه.”
ڕاوێژكاری ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی هه‌روه‌ها پێداگری كردووه كه: “كاتێك دوژمنانی ئێمه سوورن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌شار ئه‌سه‌د له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ده‌ر بنێن، به دڵنیایی مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا به زه‌ره‌ری ئه‌وانه و له به‌رژه‌وه‌ندیی دۆستانی ئێمه دایه.”
وه‌لایه‌تی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتوویه‌تی ” ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدا بوایه ده‌یتوانی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له ڕێگه‌ی دۆستایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له وڵاتانی ناوچه پێگه‌ی خۆی وه‌ك سه‌ركۆماری سووریه پته‌و بكا. ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د گوێی بۆ نه‌یارانی خه‌ڵكی سووریه شل كردبایه بێ ئه‌ملاولا لایه‌نگرییان لێ ده‌كرد، به‌ڵام ده‌بێ سه‌رنج بده‌ینه ئه‌م مه‌سه‌له كه هۆكاری دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د له لایه‌ن ڕۆژاوا و كۆمه‌ڵێك له وڵاتانی ناوچه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و تا گیانی له‌به‌ردا ماوه پشتیوانی له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كا؟؟!!!”
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به نیسبه‌ت حكوومه‌تی حیزبی به‌عس به سه‌رۆكایه‌تیی به‌شار ئه‌سه‌د له ساڵی ٢٠١٠ه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدا. له سه‌ره‌تادا ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه، زۆرتر لایه‌نی ئاشتیخوازانه‌یان هه‌بوو تا ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئه‌سه‌د و هێزه چه‌كداره‌كانی سووریه به شێوه‌یه‌كی توندوتیژانه سه‌ركوت كران و چه‌ندین گرووپ له سه‌ربازان و فه‌رمانده‌كانی ئه‌م وڵاته له ئه‌رته‌ش جیا بوونه‌وه و پێوه‌ست به ڕیزه‌كانی دژبه‌رانی ئه‌سه‌د بوون.
وڵاتی سووریه به‌ره‌به‌ره له‌گه‌ڵ په‌لاماری شه‌ڕخوازان و جیهادگه‌را بیانییه‌كان به‌ره‌وڕوو بۆوه و له‌م به‌ینه‌شدا گرووپه ئیسلام گه‌را جۆراوجۆره‌كان سه‌ریان هه‌ڵدا كه ده‌كرێ ئاماژه به به‌ره‌ی نوسره و گرووپی داعش بكه‌ین كه له گرووپه هه‌ره توندڕه‌وه‌كانن.
له‌م ماوه‌یه‌دا و به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه نێوخۆییه‌كانی ئه‌م وڵاته، نزیكه‌ی ٢٥٠ هه‌زار كه‌س كوژران، به سه‌دان كه‌س بریندار بوون و چه‌ندین میلیۆن كه‌سیش ئاواره و بێ ماڵ و حاڵ بوون.
ئێران و ڕووسیه له ته‌واوی ئه‌م ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام پشتیوانی‌یان له به‌شار ئه‌سه‌د كردووه. كۆماری ئیسلامی جگه له پشتگیری سه‌ر زمانی، یارمه‌تیی ماڵیی ڕێژیمی سووریه‌شی كردووه و جگه له‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك له فه‌رمانده‌كان و هێزه‌كانی سپای پاسداران له ڕیزی ئه‌رته‌ش و هێزه‌كانی ئه‌سه‌ددا به‌دژی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌م وڵاته شه‌ڕیان كردووه و كوژراون.