بەھۆی ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق، ئێران گەشتیی فڕۆكەوانی بۆ بەغدا و نەجەف ڕاگرت.
مەقسوود ئەسعەدی، بەڕێوبەری گشتیی كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانی ئێران ڕایگەیاند، سەرجەم گەشتەكانی كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانی ئێران بۆ بەغدا و نەجەف ڕاگیراوە.
هەروەها ناوبراو لەو بارەوە رایگەیاندووە کە دەستپێكردنەوەی گەشتەكانیان پەیوەندی بە ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی عێراقەوە ھەیە و تا بەردەوامی ئەم دۆخەی ئێستای عێراق ھیچ گەشتێكی فڕۆكەوانیان بۆ بەغدا و نەجەف نابێت.
لەلایەكی دیكەشەوە مەسعود حوسێنیان سەركونسوڵی ئێران لە كەربەلا رایگەیاندووە، لە ئێستادا بارودۆخ بۆ سەردانی زیارەتكارانی ئێرانی بۆ شارەكانی عێراق باش نییە و داواش دەكات ھاووڵاتیانی ئێرانی گەشتەكانیان دوا بخەن.