مه‌عسوومه ئیبتیكار، سه‌رۆكی ڕێكخراوی پارێزگاری كردن له ژینگه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندووه تا ١٠ ساڵی دیكه وه‌به‌رهێنان له ڕێگه‌ی دارستانه‌كانی ئێران قه‌ده‌غه كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، ئیبتیكار قه‌ده‌غه كرانی كه‌لك وه‌رگرتن له‌م دارانه‌ی وه‌ك “پشوویه‌كی ١٠ ساڵه” ناودێر كردووه و وتوویه‌تی ده‌بێ ڕێگه بدرێ سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له بارودۆخی ئاسایی‌دا بحه‌سێنه‌وه.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی پارێزگاری كردن له ژینگه‌ی ئێران هه‌روه‌ها داوای له چالاكانی پیشه‌سازییه‌كانی دار كردووه كه پێداویستییه‌كانی خۆیان له ڕێگه‌ی هاورده‌كانه‌وه دابین بكه‌ن.
ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه كه ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی به هاوكاریی ڕێكخراوی لێڕه‌وار و له‌وه‌ڕگه‌كانی ئێران خه‌ریكی ئاماده كردنی لایهحهیهكه تا به‌م پێیه هه‌رچه‌شنه كه‌لك وه‌رگرتنێك له دارستانه‌كان قه‌ده‌غه بكرێ.
چالاكانی ژینگه‌پارێزی ئێران له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا به پێكهێنانی زنجیره‌یه‌كی مرۆیی له ناوچه‌ی پارێزراوی په‌ڵه‌نگ ده‌ڕه‌ی شیرگاه له پارێزگای مازه‌نده‌ران، خوازیاری ڕاگیرانی بڕینه‌وه‌ی داری لێڕه‌واره‌كان و شێواندنی ژینگه بوون.
لێڕه‌واره‌كانی ئێران وه‌ك یه‌كێك له گرینگ‌ترین سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان، به خێراییه‌كی یه‌كجار زیاتر له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، له حاڵی فه‌وتان دان.
ئاگرمهوتنهوهی به‌ربڵاو، ئافه‌ت و نه‌خۆشیی جۆراوجۆر، كه‌لك وه‌رگرتنی سه‌ره‌ڕۆیانه، گۆڕدرانی شێوه‌ی به‌كار هێنانی دارستانه‌كان بۆ زه‌وی كشت و كاڵ و فشار هێنانی له رادهبهردی مرۆڤ بۆ ئه‌م ناوچانه، له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی فه‌وتانی ئه‌م سه‌رچاوه سرووشتییانه‌ن.
ئێران له ڕیزی ٥٦ وڵاتی جیهان دایه كه ئاستی لێڕه‌وار و دارستانه‌كانیان كه‌مه. به‌م حاڵه‌ش بانكی جیهانی له لێكدانه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆیدا له ساڵی ١٣٨٤، ئاماژه‌ی به له‌نێو چوونی ١٢٥ هه‌زار هێكتار له دارستانه‌كانی ئێران كردبوو.
هه‌روه‌ها مه‌عسوومه ئیبتیكاریش مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئاماژه‌ی به له‌نێو چوونی ساڵانه 2 هه‌زار و ٨٦٧ هێكتار له لێڕه‌واره‌كانی باكووری ئێران كردبوو.