ڕۆژی ٤ی نۆڤەمبری ٢٠١٩ هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە بەڕێزان مامۆستا حەسەنزادە تێکۆشەری لە مێژینە و سیمای ناسراوی دیموکرات، قادر وریا ئەندامی دەفتەری سیاسی و سۆران نۆری نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی ، بە مەبەستی بەشداری لە پرسەی کۆچی دوایی خەباتکاری دێرین و کەسایەتیی ناسراوی کورد مامۆستا حەمید دەروێش، سەرۆکی پارتی پێشڤەرۆی کورد لە سووریا، سەردانی بارەگای ئەو پارتەیان لە شاری سڵیمانی کرد. هەیئەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە لە لایەن هێژا علی شەمدین…. ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی پێشڤەرۆ و هەڤالانی پێشوازییان لێ کرا، لە نزیکەوە هاوخەمیی ڕێبەری و سەرجەم تێکۆشەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا حەمید بە تێکۆشەرانی ئەو پارتە و گەلی کورد لە ڕۆژاوا ڕاگەیاند و ڕێز و ئەمەگناسیی خۆیان لە ئاست ڕابردووی پڕ لە تێکۆشان و بێ ماندووبوونی ئەو کەسایەتییە خەباتکارە و ئەم دۆستە دێرینەی حیزبی دیموکرات دووپات کردەوە.