• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

مەحکووم کردنی ڕووداوەکانی یاریگای تەورێز لە لایەن بەشێک لە نوێنەرانی مەجلیسی ئێران

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/11/04
جۆری بابەت: ئێران

هۆشداری کۆمەڵێک لە نوێنەرانی مەجلسی ئێران بە وەزیری وەرزش و لاوان سەبارەت بە مەحکومکردنی ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی یاریگای تەورێز.
بەشێک لە نوینەرانی مەجلیسی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، بە نووسینی نامەیەک سەبارەت بەو ڕووداوانەی چەند ڕۆژ لەمەوبەر کە لە نێوان یاری تۆپی‌پێی تیمی تراکتۆسازی تەورێز و ئیستقلالی تاراندا، هاتە ئاراوە ناڕەزایەتییان دەربڕی و هۆشداریان دایە “سوڵتانی فەڕ” وەزیری وەرزش و داوایان لە ناوبراو کرد کە بەدواوداچوون بۆ هەوڵی ڕەگەز پەرەستانەی بەشێک لە لایەنگرانی تراکتۆرسازی تەورێزدا بکا و نەهێڵن بۆ جارێکی دیکە دووپات ببێتەوە.
لەو نامەیەدا هاتووە کە نابێ ڕێگە بە گرووپ یا کەسانی ڕەگەزپەرەست بدرێ بە هەڵکردنی ئاڵای وڵاتێکی دیکە بێڕێزی بە فارس و کوردەکان و کاپیتانی یانەی ئیستقلال “وریا غەفوری، بکرێ کە پشتیوانییان لە خەڵکی بێ تاوانی سووریە کردووە.
نوێنەرانی مەجلیس ئەو هەنگاوە بە هۆکاری سەرەکی دەزانن بۆ جیا بوونەوەکانی نەتەوەیی و داوایان لە دەوڵەت کرد پێش بە دووپات بوونەوەی بگرن.
شایانی باسە کە هەر لەو پێوەندییەدا “بەرەی یەکگرتووی کورد” یش، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە کە لە بەشێک لە بەیاننامەکەدا هاتووە: بەداخەوە ڕۆژی ١٠ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ یاری تۆپی‌پێی نێوان تیمی تراکتۆرسازی تەورێز و ئیستقلالی تاران، شایدی بێڕێزی پێکردن و دروشمدانی هێندێک لە لایەنگرنی تراکتۆرسازی بووین کە بە شێوەی هاوئاهەنگ و پێشتر بەرنامە بۆ داڕێژراودا بە دژی کوردەکان، وێڕای هەڵگرتنی ئاڵای وڵاتی تورکیە بێ ئەوەی هێزەکانی ئینتزامی هیچ پێشگیریەکیان لێبکەن. چەند ساڵێکە کە بەشێک لە ئازەری زمانەکانی ئێران کەوتوونە ژێر کاریگەریی سیاسەتی دژ بە کوردی دەوڵەتی تورکیە و دژایەتی کردنی کوردەکان و، شایدی هەڵسوکەوتی ناشیاو و دروست کردنی ئاڵۆزی لە یاریگاکان و شوێنە گشتی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووین کە بەو پەڕی بێ بڕوایی دیتمان هێندێک لە بەرپرسان و نوێنەرانی مەجلیس بەرانبەر بەو کردەوەیە لە گەڵ ئەو کەسانە هاوڕابوون یا بێدەنگیان هەڵبژارد و هیچ دژکردەوەیەکیان لەخۆیان نیشان نەدا، بە شێوەیەک کە ئەو هەڵسوکەوتە بۆتە هۆی دروست بوونی کەشێکی ئەمن بۆ ئەو کەسانەی ئەو پشێوییەیان ساز کردووە.
بەرەی یەکگرتووی کورد” نیگەرانی خۆی لە ڕوودانی کارەساتی لەو چەشنە دەربڕێ و لە سەر ئەو باوەڕەیە کە ئەو ڕووداوانە دەبنە هۆی درووست بوونی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هاووڵاتیانی ئێراندا و ئەمنییەتی کورد و تورک دەخاتە مەترسییەوە. بەرەی یەکگرتووی کورد داوا لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکا بێدەنگی بشکێن و پەرە بە سیاسەتی دژ بە کورد بوون نەدەن و نەهێڵن دەوڵەتی تورکیە کە دەیهەوێ حکومەتی لێکهەڵوەشاوی عوسمانی دووبارە بونیاد بنێتەوە و کاریگەری لەسەر گەلانی ئێران هەبێ. هەروەها داوا لە ڕوناکبیران، زانایان و هونەرمەندانی تورک و ئازەری دەکەن بۆ پێشگرتن بە چاندنی تۆوی ڕق و کینە و پشێوی هەوڵی خۆیان بدەن و ڕێگە نەدەن بکەونە داوی دەوڵەتی تورکیە و ناکۆکییەکان پەرەبستێنن.

بابەتی هاوشێوە

ئێران

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

دەسبەسەرکردنی شارۆمەندێکی ئاڵمانی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist