گرووپی داعش له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا، له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له سووریه ٩١ كه‌سی ئێعدام كردووه كه ٣٩ كه‌سیشیان ئه‌ندامی ئه‌م گرووپه بوون.
ڕێكخراوی چاوه‌دێری مافه‌كانی مرۆڤ له سووریه كه له بریتانیا جێگیر كراوه، له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاند، ئه‌م ئێعدامانه به تۆمه‌تی جادووگه‌ری، نێربازی، زیناح، دزی كردنی چه‌كدارانه، په‌یوه‌ست بوون و هاوكاری كردنی گرووپه ڕكهبهرهكان، هاوكاری كردن له گه‌ڵ به‌ره‌ی یه‌كگرتوو به ڕێبه‌رایه‌تیی ئا‌مریكا له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش، هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئه‌سه‌د و سووكایه‌تی كردن به خودا ڕوویان داوه.
ئه‌م ڕێكخراوه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م كه‌سانه له ڕێكه‌وتی ٢٩ی ژوئیه تا ٢٩ی ئووت و ته‌نیا له ماوه‌ی ١ مانگدا له لایه‌ن ئه‌م گرووپه‌وه ئێعدام كراون.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م به‌ینه‌دا لانی كه‌م 32 هاووڵاتیی بێدیفاعیش له لایه‌ن داعشه‌وه ئێعدام كراون كه 2 كه‌سیان ژن بوون. هه‌روه‌ها ١١ كه‌سیش له هێزه‌كانی گرووپه دژبه‌ره‌كانی داعش له سووریه و ٩ كه‌سیش كه سه‌ر به هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی سووریه بوون له نێو ئه‌م كه‌سانه‌دا به‌دی ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها له كاتی ڕاگه‌یه‌ندرانی دامه‌زراندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی له مانگی ژوئه‌نی ساڵی ڕابردوو، گرووپی داعش ١٨٢ كه‌س له ئه‌ندامه‌كانی خۆی به تاوانی هه‌وڵدان بۆ ڕاكردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌كانی خۆیان ئێعدام كردووه كه ٣٩ كه‌س له‌وان ته‌نیا له مانگی ڕابردوودا ئێعدام كران.
له لایه‌كی دیكه‌وه ساڵی ڕابردوو گرووپی داعش هه‌زار و٨٤١ هاووڵاتیی مه‌ده‌نیشی به شێوازی جۆراوجۆر وه‌ك سه‌ر بڕین، سه‌نگسار، به‌ردانه‌وه له به‌رزایی و سووتاندن كوشتووه، له نێو ئه‌م كه‌سانه‌شدا ٧٦ منداڵ و ٩٥ ژن بینراون.
له ئێستادا گرووپی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌رێمێكی به‌ربڵاو له خاكی سووریه و عێراقدا گرتووه كه نزیكه‌ی 20 هه‌زار كیلۆمیتری چوارگۆشه ده‌گرێته‌وه و به قسه‌ی خۆی له‌م ناوچانه خه‌لافه‌تی ئیسلامی دامه‌زراندووه.