شه‌وی رابردوو، ١١ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی خۆپێشانده‌رانی عێراقی له نه‌جه‌ف، ناوی شه‌قامی “خومه‌ینی”یان گۆڕی و كردوویانه‌ته “شه‌هیدانی شۆڕشی ئۆكتۆبر”.
وێنه‌یه‌ك كه چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، خۆپێشانده‌ران ناوی پێشووی شه‌قامه‌كه، كه به‌ناوی “خومه‌ینی” بووه، ڕه‌شده‌كه‌نه‌وه و له ته‌نیشتییه‌وه تابلۆیه‌كیان هه‌ڵواسیوه و لێی نووسراوه، “به فه‌رمانی گه‌ل، ئێره شه‌قامی شه‌هیدانی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ره”.
ئه‌و شه‌قامه‌ی نه‌جه‌ف، ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه و پێشتریش هاووڵاتیان ناڕه‌زایەتی خۆیان له ناونانی شه‌قامه‌كه به‌ناوی “خومه‌ينی” نیشاندابوو.
ناڕه‌زایەتی چالاكوانان له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بڵاوكرایه‌وه و رایانگه‌یاند كه شه‌قامی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف عێراقییه نه‌ک ئێرانی.
کاردانەوە و هەڵوێستی خۆپێشاندەران نیشانەی تووڕەیی و ڕقی خەڵکی عێراقە لە هەمبەر دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەوڵەکانی بۆ قۆرخکردنی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە بە هەر نرخێک کە بۆی بلوێ.