له ڕه‌وتی هێرشی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی عه‌ره‌بستان له ڕێكه‌وتی ٨ی خه‌رمانان (٣٠ ئووت) بۆ سه‌ر باكووری وڵاتی یه‌مه‌ن، هه‌رنه‌بێ ٣٦ هاووڵاتیی بێ‌دیفاع كوژراون.
له‌م په‌لاماره‌دا هێرش كراوه‌ته سه‌ر كارخانه‌یه‌كی به‌سته‌به‌ندی له شاری عه‌به‌س له باكووری وڵاتی یه‌مه‌ن.
هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز له زمان شایه‌تحاڵانه‌وه نووسیویه‌تی: “تا ئێستا ته‌رمی ٣٦ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌م ته‌رمانه گشتییان سووتاون یان پارچه پارچه بوون.”
هه‌روه‌ها له ڕه‌وتی هێرشه هه‌واییه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی عه‌ره‌بستان بۆ سه‌ر شوێنی نیشته‌جێ بوونی خه‌ڵك له سه‌نعا پێته‌ختی یه‌مه‌ن، هه‌رنه‌بێ ٦٥ كه‌سی دیكه كوژراون كه زۆربه‌یان هاووڵاتیی مه‌ده‌نی بوون.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندبوو هێرشه هه‌واییه‌كانی عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانانی بۆ سه‌ر وڵاتی یه‌مه‌ن ناقانوونییه و گوتبووی ئه‌م هێرشانه ده‌كرێنه سه‌ر ئه‌م ناوچه پڕحهشیمهتانهی كه شوێنی نیشته‌جێ بوونی هاووڵاتییانی بێدیفاعی ئه‌م وڵاته‌یه.
له ماوه‌ی نزیك به ٥ مانگی ڕابردوودا هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی په‌لاماره هه‌واییه‌كانی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی به ڕێبه‌رایه‌تی عه‌ره‌بستان، زیاتر له ٤ هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س كوژراون كه له‌م به‌ینه‌دا هه‌زار و ٧٠٠ هاووڵاتیی مه‌ده‌نی ده‌بیندرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخرای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دابین كردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان وه‌ك ئاو، خۆراك و داوده‌رمان بۆ خه‌ڵكی یه‌مه‌ن زۆر دژوار بووه و ٩٠٠ نه‌خۆشخانه و ٣ هه‌زار و ٦٠٠ قوتابخانه داخراون. تا كۆتایی ئه‌مساڵی زایینی به ئه‌گه‌ری زۆر ١/٨ میلیۆن منداڵی یه‌مه‌نی تووشی به‌دخۆراكی ده‌بن و ژیانی نزیكه‌ی 1 له 3ی ئه‌م منداڵانه له‌گه‌ڵ مه‌ترسی به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه.