لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم سێ کەس لە شارەکانی ئیلام، بانە و جوانڕۆ لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە،
ڕۆژی هەینی ١٠ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی، “ئارەزوو کەریمی” خەڵكی گوندی”زەلان”ی ، سەر بە شاری جوانڕۆ بە هۆی کێشەی بنەماڵییەوە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. هەروەها هەمان ڕۆژ و لە شاری ئیلام ژنێکی دیکە بە ناوی”مەهین بەشارەتی” بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی پەنا بۆ خۆکوژیی دەبا و لە ڕێگای خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێ.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خەزەڵوەر، میلاد گەورکی” بە هۆکاری ناڕوون، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شایانی باسە کە خۆکوژی بووەتە دیاردە لە کۆمەڵگەی کوردەواریدا و خەڵکێکی زۆر لەو ڕێگەیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆیان دێنن.
بێهیوایی، کێشەی خێزانی، شکست لە ژیانی شەخسی بە هۆکاری سەرەکیی خۆکوژییەکان ناودەبرێن، بەڵام هەژاریو کێشەی ئابووری، بێکاری، قەیرانی شوناسو خەمۆکیش بەشێکی دیکەن لە هۆکارەکانی خۆکوشتنی خەڵکی کوردستان.