ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان، بە بەشداریی لایەنگرانی ئەدەب و خەڵکی ئەو شارە، ڕێوڕەسمێکی بۆ ناساندنی ڕۆمانی “هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان”، بەڕێوەبرد.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی، ڕێوڕەسمێک بۆ ناساندنی ڕۆمانی “هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان”، بەرهەمی “بێهروز بووچانی”، نووسەر و ڕۆژنامەوانی کوردی خەڵکی ئیلام، لە لایەن ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوانەوە، بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای ئەم ڕێوڕەسمەدا، یەکێک لە هاوڕێکانی “بێهرووز بووچانی”، ژیاننامەی ناوبراوی خوێندەوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕێوڕەسمەدا، “بێهرووز بووچانی” لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، بە بەشداربووانی ڕاگەیاند کە ئەم ڕۆمانە ژیاننامەی خۆی نییە.
لە درێژەی ئەم ڕێوڕەسمەدا، دوکتور “بێهرووز چەمەن ئارا” و دوکتور “ئومید وەرزەندە”، لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم ڕۆمانەدا، وتاریان پێشکەش کرد.
ڕۆمانی “هیچ هاوڕێیەک جگە لە چیاکان” لە نووسینی “بێهروز بووچانی”، ڕۆژنامەوان و نووسەری ئیلامی، لە لایەن دوکتور “هاشم ئەحمەدزادە”، لێکۆڵەر و وەرگێڕی کورد، بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە.
“بێهروز بووچانی”، هەتا ئێستا براوەی خەڵاتی ئەدەبیی جۆراوجۆر، بە تایبەتی خەڵاتی “ڤیکتۆریا” بۆ ئەدەبیات بووە و خەڵاتی “ڤیکتۆریا”ی بۆ بەرهەمەکانی دیکەی بەدەست هێناوە.
ناوبراو لە کەمپی “مانووس”ی ئوستڕالیا کاری ڕۆژنامهوانی و مافی مرۆڤی کردووه و لە ڕۆژنامه نێونهتهوەییەکانی وەک ڕۆژنامەی “گاردیهن” و “هافینگتون پۆست” بابەتی نووسیوە.