نیویۆرک تایمز، ڕۆژنامەیەکی ئەمریکاییە کە ڕۆژی هەینیی ڕابردوو سەبارەت بە پەرەسەندنی کێشە و گرفتەکانی ئێران لە دوای ئەو ڕووداوانەی عێراق و لوبنان ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە. ئەو ڕۆژنامەیە لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە خۆپێشاندانەکانی عێراق و لوبنان، لەگەڵ ناڕەزایەتییەکی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوە دەچێ و وێنە و درووشمی ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی لەو خۆپێشاندانانەدا دەخرێتە ژێر پێ، کە ئەوە نیشاندەری ئەوەیە کۆماری ئیسلامی ڕووی ڕاستەقینەی لە نێو خەڵکی عێراق و لوبناندا دەرکەوتووە کە ئەوەش بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی و سپای پاسداران لەو شوێنانە دەخاتە مەترسیەوە.
ئەو ڕۆژنامەیە لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە ئەو شەپۆلە لە ناڕەزایەتییەکان لە عێراق، وەکوو وڵاتانی دیکەی عەرەبی لە ڕووی گەندەڵی و بێ پووڵی و نەدارییە.