چەند ڕۆژ لەمەوبەر ژنێکی نیشتمانپەروەر بە ناوی فاتمە ئاشتابە هاوسەری نەمر ڕەحمان خزرنژاد ناسراو بە ڕەحمان شاڵە کۆچی دوایی کرد.
نەمر ڕەحمان شاڵە کادری حیزب و تێکۆشەرێکی ماندوونەناسی دێموکرات بوو و لە جووڵانەوەی چەکدارانەی ساڵەکانی ٤٦_٤٧ی شۆڕشگێرانی دێموکراتدا بەشداریی چالاکانەی کردووە و وێڕای خاتوو فاتمە هەردەم لە خزمەت حیزب دابوون. ماڵیان هەمیشە جێی حەسانەوە و حەوانەوەی پێشمەرگەکانی دێموکرات بوو و خزمەتێکی زۆریان بە حیزب و گەلەکەیان کرد و کوڕێکیشیان پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕات بوو و خزمەتێکی زۆریان بە جووڵانەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد کرد.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی خاتوو فاتمە ئاشتابە و خزم و کەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.