لە دوای هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆسەر ڕۆژاوای کوردستان، کورد و دۆزی کورد لە میدیا جیهانییەکان و بە تایبەتی ئەمریکا بۆتە باس و بابەتێکی گرینگ و بایەخی زۆری پێدەدرێ.
لە دوای هێرشی دەوڵەتی تورکیە و جێهێشتنی رۆژاوای کوردستان لە لایەن سپای ئەمریکاوە، کورد و ڕۆژاوای کوردستان بوونە بابەتێکی گرینگی میدیای و زۆر لە کاربەدەستان و سیاسەتمەدارانی ئەمریکایی دژ بە هێرشی تورکیە وەستانەوە و ئەو هەنگاوەی دەوڵەتی “ترامپ”یان بە هەڵە ناوبرد.
وەک کاردانەوەیەک دژ بەو هێرشەی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ پرۆژە بڕیارێکی بۆ سزادانی تورکیە پەسەند کرد.
دوای گەڕانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی گێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژاوای کوردستان، ڕۆژی رابردوو دەوڵەتی ڕووسیە دژ بەو بڕیارەی ئەمریکا هەڵوێستی گرت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیە، “سێرگی لاڤرۆڤ”، رایگه‌یاند، “مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریە، پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه”.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیە، ئێران و توركیە، له ژنێڤ، “لاڤرۆڤ” گوتی: “ره‌فتاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریە له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تی ناكۆكن” .
گوتیشی: “ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له خاكی سووریەدان. حكومه‌تی شه‌رعی سووریەش دژی مانه‌وه‌یانه له‌سه‌ر خاکی سووریە”.
لاڤرۆڤ، ئه‌وه‌شی گوت: “مانه‌وه‌ی سپای ئه‌مه‌ریكا به پاساوی پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان له مه‌ترسی داعش، ته‌نیا پاساوێكی بێ بنه‌مایه”.
دووپاتیشیكرده‌وه، کە دەسبەسەرداگرتنی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری به بێ ڕه‌زامه‌ندی وڵاته‌كه، “كارێكی نایاساییه” و له‌و باره‌وه رووسیە به‌رگری له هه‌ڵوێستی دەوڵەتی سووریە ده‌كا.
هەر لە پێوەندی لەگەڵ هێزەکانی ڕووسیە لە ڕۆژاوای کوردستان، دوێنی بەرپرسی هێزە سەربازییەکانی ڕووسیە ڕایگەیاند کە ڕۆژی چوارشەممە واتە ٨ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی لەگەڵ هێزەکانی سپای تورکیە لە سنوورەکانی ڕۆژاوای کوردستان مانۆڕێکی سەربازی ئەنجام دەدەن.
هەر لە پێوەندی لەگەڵ شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژاوای کوردستان، گرووپی سوڵتان مورادی سەر بە دەوڵەتی تورکیە لە سووریە بڵاویکردەوە، کە ٢٠ سەربازی دەوڵەتی سووریەیان کوشتووە و بەدیل گرتووە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردۆتەوە، بەهۆی شەڕی نێوان سپای سووریە و میلیشیاکانی تورکیە لە سەرێکانی، ٢٠ میلیشیای سەر بە تورکیە کوژراو و برینداربوون.
لە لایەکی دیکەوە شەڕ لەنێوان هێزەکانی سووریەی دێموکرات و میلیشیاکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیە لە ڕۆژاوای کوردستان بەردەوامە.