به‌هۆی پێكدادانی دوو ماشێن له ڕێگه‌ی نێوان ڕوانسه‌ر بۆ پاوه ٤ كه‌س كوژران.
فه‌رمانده‌ی پاسگای پۆلیسی ڕێگه‌وبانی ڕوانسه‌ر بۆ پاوه ڕایگه‌یاندووه، به هۆی پێكدادانی وانێت نێیسانێك و ئۆتۆمبێلێكی پێژۆ ٤٠٥ له جاده‌ی “زالوئاب” بۆ “كوزران” چوار كه‌س له مسافیره‌كانی ئه‌م دوو ئۆتۆمبێله هه‌ر له جێ‌دا كوژراون.
سه‌رهه‌نگ نه‌سروڵڵا قانع له لێدوانێكدا بۆ هه‌واڵده‌ریی ئیرنا ڕایگه‌یاندووه، سه‌ر له به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 7ی خه‌رمانان، ئه‌م ڕووداوه له نزیك ئاوایی “قه‌ڵای خوا مروه‌ت خان” سه‌ر به شاری ڕوانسه‌ر هاتۆته پێشێ.
به وته‌ی ناوبراو زۆربه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له پارێزگای كرماشان له دووڕێیانهكان ڕووی ده‌ده‌ن.
شایانی باسه كه پارێزگای كرماشان له بوونی گه‌وره‌ڕێ بێبه‌شه و تاقه پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ڕێی ئه‌م پارێزگایه تا ئێستا ته‌واو نه‌كراوه.