كۆنگرێسی ئه‌مریكا به ٢٢٣ ده‌نگ پڕۆژه یاسای كۆمه‌ڵكوژی ئهرمهنییەكانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه په‌سه‌ند كرد.
ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی، كۆنگرێسی ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌یەکدا به ٢٢٣ ده‌نگی ئه‌ندامان پڕۆژه یاسای كۆمه‌ڵكوژی ئهرمهنییەكانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه په‌سه‌ند كرد.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، له ساڵی ١٩١٥ تا ١٩١٨زایینی، ده‌وڵه‌تی عوسمانی ئهرمهنییەكانی كۆمه‌ڵكوژ كردووه کە بەپێی بەشێک لە سەرچاوەکان، زیاتر لە یەک میلیۆن ئەرمەنی لەو کۆمەڵکوژییەدا کوژراون.
تاوه‌كو ئێستا زیاتر له ٢٠ وڵاتی ئورووپایی له پارلمانی خۆیان كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كانیان له‌لایه‌ن دەوڵەتی توركیاوه به‌ژینۆساید ناساندووه.
پێشتریش دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژکردنی ئەرمەنیەکان، ئەو ژینۆسایدەی بە ” کارەساتێکی گەورە” ناو بردبوو.
هەر بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان لە ساڵانی ١٩١٥ تا ١٩٢٣ی زایینی، دەوڵەتی عوسمانی لەگەڵ کوشتنی زیاتر لە یەک میلیۆن ئەرمەنی خەڵکێکی زۆریشی بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژییەوە ئاوارە و دەربەدەر کرد و هەزاران گوندیش لە لایەن چەکدارەکانی دەوڵەتی عوسمانییەوە سووتێنران.
شایانی باسە لە کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکانەوە تا ئەمڕۆش کورد وەک نەتەوەیەکی ٢٠ میلیۆنی لەو وڵاتە هەموو ڕۆژێ دەکرێتە قوربانی و ڕۆژ نییە ڕۆڵەکانی ئەو گەلە لە لایەن دەوڵەتی تورکیەوە نەکوژرێن و دەربەدەر نەکرێن. بەندیخانەکانی ئەو وڵاتە هەمیشە پڕن لە ئازادیخوازانی کورد و زمانی کوردی لەو وڵاتە قەدەغەیە و باسکردن لە مافەکانی کورد بڤەیە.