ڕۆمانی”دواهه‌مین هه‌ناری دنیا”ی به‌ختیار عه‌لی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا له وڵاتی ئێران ١٣جار به پڕفرۆش‌ترین كتێبی ساڵ ده‌رچوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی سایتی زریان كتێبی ڕۆمانی به‌ختیار عه‌لی نووسه‌ری به‌ناوبانگی باشووری كوردستان كه بۆسه‌ر زمانی فارسی وه‌رگێردراوه‌ته‌وه له لایه‌ن چاپخانه‌ی “سالێس”ی ئێران بڵاوكرابۆوهو له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ٤ جار چاپ و بڵاوكرایه‌وه و هه‌ر جاره‌ش ١١ هه‌زار دانه‌ی لێ بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م كتێبه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره نووسه‌ران و وه‌رگیرانی و ڕه‌خنه‌گران له ئێران پێك هاتووه.
مه‌ریوان حهڵهبجهیش له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ له هاوینی ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌م جار له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به به‌شداریی ڕۆشنبیرانی فارس و خاوه‌ن هونه‌ر په‌رده له‌سه‌ر ئه‌م كتێبه لادرا و دوایین كۆبوونه‌وه‌ش له هاوینی ئه‌مساڵدا له كه‌ره‌ج بوو.
شایانی باسه كه ئه‌مه پێنجه‌مین كتێبی “به‌ختیار عه‌لی”یه كه مه‌ریوان حه‌ڵه‌بجه‌یی بۆ زمانی فارسیی وه‌رگیراوه‌ته‌وه.