پێش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی ٥ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی بەرامبەر بە ٢٧ی ئۆکتوبری ٢٠١٩ی زایینی هەیئەتیکی بزوتنەوەی دێموکڕاتی گەلی کوردستان بە سەرپەرەستی بەڕێز خدر ڕووسی سکرتێری بزوتنەوەکە و هەیئەتیکی یاوەری سەردانی دەفتەری نۆینەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی لە هەولێر کردو لە لایەن خالید وەنەوشە بەپرسی نوێنەرایەتیی حیزب لە هەولێر پێشوازییان لێکرا .
لەو دیدارەدا هەر دوو لایەن لە پێوەندی لە گەڵ رووداوە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت ئاڵۆزییەکانی رۆژاوای کوردستان و هێرشی دوژمنکارانەی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان و لێکەوتە و کاردانەوەکانی ئەو ڕووداوە لە ئاستی جیهان باسی لە سەر کرا.
لەو دیدارەدا هەردوولایەن پێداگربوون لەسەر ئەوەی کە دەبێ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و بەتایبەتی لایەن و ڕێکخراوە کوردستانییەکان یەکگرتووترو هاوکاربن و ئەو هێرشە مەحکووم بکەن.
جێیئاماژەیە لەو دیدارەدا هەیئەتی میوان هەڵوێستی بەرپرسانە و ئازایانەی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان لە هەمبەر ڕۆژاوای کوردستان بەرز نرخاند و پێداگرییان لەسەر پێوەندییەکانی هەردوولا کردەوە.