عه‌بدولساحێب بازیار، فه‌رمانده‌ی یه‌كانی ژینگه‌پارێزیی پارێزگای ئیلام ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ٧ مانگی ڕابردوودا زیاتر له ٢٨جار ئاگر له ناوچه پارێزراوه‌كانی ئه‌م پارێزگایه به‌ربووه كه پانتایی نزیك به ٢٠٠ هێكتار ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كاری ئێران عه‌بدولساحیب بازیار گوتی ئێم له ساڵی ١٣٩٣ ته‌نیا ٦ بابه‌ت ئاگركهوتنهوهمان له ناوچه پارێزراوه‌كانی ئه‌م پارێزگایه بینی به‌ڵام ئه‌مساڵ ئاستی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه.
به وته‌ی ناوبراو له‌م پارێزگایه‌دا له ناوچه‌كانی مانیشت و قه‌ڵاڕه‌نگ ٢٤ جار، له دیناركێو ٣ جار و جارێكیش له كهوركێو ئاگركه‌وتنه‌وه بینراوه.
وشكبوونی گژو گیا له‌م ناوچه‌یه ته‌نیا پڕیشكێكی ئاگر به‌سه تا ئه‌م ناوچه‌یه به‌گشتی بگرێته‌وه.
هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌كان زیاتر هۆكاری مرۆیی بووه كه ٢ تا ٣ جاریان به ئانقه‌ست بووه ئه‌وانی دیكه‌ی به هۆی كه‌مته‌رخه‌میی خه‌ڵكی ناوچه بووه.
شایانی باسه كه هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ پاراستنی سنووره‌كان و مه‌ترسی له دژبه‌رانی خۆیان به هاویشتنی گولله‌ی ئاگرده‌ر له‌م سووتمانانه بێ به‌ش نه‌بوون.