هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت هاونیشتمانیەکی خەڵكی ئەو شارەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
چەند ڕۆژ لەمەوبەر هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت هاونیشتمانییەکی کوردیان بە ناوی” هیوا حوسێنی” تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی
ئەو شارە دەسبەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە و دوای دەسبەسەر کرانی “هیوا” ئەوهێزانە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەستیان بە سەر کامپیوتێر و کەلوپەلی شەخسی داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانن
بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ناوبراو سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.