سەرۆکی ڕێکخراوی کاروباری باج لە ئێران ڕایگەیاند: بە پێی ئەو زانیارییانەی کە هەیە لە ٣٠٠ هەزار کەس لە ئێران کە داهاتی باڵایان هەیە، نیویەک لەوان باج بە دەوڵەت نادەن.
ئومێد عەلیپارسا بە هەواڵدەریی ئێرنای ڕاگەیاند زانیارییە بانکییەکان دەرخەری ئەوەن کە نیزیک بە ٣٠٠ هەزار کەس لە ئێران خاوەن داهاتێکی میلیاردین کە نیوەی زیاتریان خۆیان لە باجی دەوڵەتی دەبوێرن.
فەرهاد دژپەسند جێگری مووچەو بەرنامەڕێژیی ئێران ١٥ی ڕەزبەری ئەمساڵ ڕایگەیاند زیاتر لە ٣٠ تا٤٠ هەزار میلیار ، هەڵاتن لە ماڵیات هەیە.
ئەو ڕێژەیە لە کاتێکدایە کە بە هۆی نەبوونی ئاماری پشتڕاست و زانیاریی ورد لە سیستەمی بانکی ئێران و ناڕوونی ماڵی هێندێک لە بەرپرسانی دەوڵەتی نرخی هەڵاتن لە باج و ماڵیات لە ئێرندا لە چاو ساڵان لە هەڵکشان دایە.
هەروەها پێشتریش حسێن زاغفەڕ ئابووری ناس و مامۆستای زانکۆ لە بەرنامەیەکی تلویزیۆنیدا باسی لە ٨٠ هەزار میلیارد تمەن نەدانی ماڵیات هەیە و نیوەی لە کەڵە دەوڵەمەندەکانی ئێران باج بە دەوڵەت نادەن و ئەمەش بووتە هۆی هەڵاواردن و گەندەڵیی ماڵی و هەرەس هێنانی ئابووری ئێران.