مامۆستایەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی هەینی ٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی، “عومەر چابوک” مامۆستای سەردەمی شۆڕش و مامۆستای زمانی ئینگلیسی لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
مامۆستاعومەر چابوک مامۆستایەکی دڵسۆز و نیشتمانپەرەوەر و خۆشەویستی قوتابیان و خەڵکی شاری بۆکان و دەوروبەر بوو و بەو پەڕی دڵسۆزییەوە وانەی دەگوتەوە و لە هەمانکاتدا مامۆستایەکی دڵسۆز بوو بۆ قوتابییەکانی و پێگەیاندنی خوێندکارانی کورد.
مامۆستا عومەر چابوک ئەمڕۆ شەممە لەنێو خەم و پەژارەی کەسوکاری و خەڵکی بۆکان و ناوچەکەدا بەخاک سپێردرا.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و کەس و کاری و خەڵکی بۆکان دەکەین.