ئەمڕۆ سێ حەوتوو بەسەر هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان تێدەپەڕێ ،کە کوژران وبریندار بوون و ئاوارە بوونی خەڵكێکی زۆری لێکەوتۆتەوە.
ڕۆژی ١٧ی ڕەزبەری ئەمساڵ دەوڵەتی تورکیە هێرشێکی بەربڵاوی کردە سەر ڕۆژاوای کوردستان و لە سەرەتادا لەگەڵ خۆڕگریی ئازایانەی هێزە کوردییەکانی ڕۆژاوای کوردستان بەرەوڕوو بۆوە. دوای ٩ ڕۆژ خۆراگریی و بەربەرەکانی هێزە کوردییەکان، ڕێککەوتنێک لە نێوان دوو دەوڵەتی ئەمریکا و تورکیە بەبێ بەشداری لایەنی کوردستانی واژۆ کرا و ئاگربەست راگەیەندرا.
هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان و هێزە کوردییەکانی ئەو ناوچەیە کە بەشێوەیەکی کەم وێنە بەرەنگاری هێزێکی دڕندەی وەک داعش ببوونەوە، کاردانەوەی جۆراوجۆری بەدوای خۆیدا هێنا و ڕای گشتیی جیهانیی دژ بەو هێرشە وروژاند.
لە نوێترین کاردانەوەکاندا، جان كیری له دیدارێكی كه‌ناڵی “سی ئێن ئێن”ی ئه‌مه‌ریكایی گوتوویه‌تی: “زیانمان به‌ركه‌وت، سه‌رۆک ترامپ خیانه‌تی له كورد كرد، كورده‌كان له‌سه‌ر زه‌وی هاوپه‌یمانمان بوون، ئه‌وان ڕۆڵێكی بنه‌ڕه‌تییان هه‌بوو له شكستهێنان به داعش و پاراستنی سنووره‌كان له‌گه‌ڵ توركیە، له كاتێكدا توركیا رهتیدهكردهووه سنووره‌كانی خۆی له هاتنی داعشه‌كان بپارێزێت”.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: “ئێستا سه‌رۆك تره‌مپ رێگەی به ئه‌ردۆغان داوه ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به دهستیبهێنێ، له راستیدا ترامپ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی ئه‌ردۆغانی كرد، له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیەدا هێنده‌ی ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، هاوكاریی توركیەی كرد بۆ چۆڵكردنی ناوچه نزیكه‌كانی سنوور، ئه‌وه‌ش رووداوێكی ئاسایی نییه و به‌و هۆیه‌وه زیانمان به‌ركه‌وتووه”.
جان کێری لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێ: ” سه‌رۆكی عێراق گوتوویه‌تی، خه‌ڵكی له ناوچه‌كه له هێزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌پرسن و ده‌ڵێن، ئایا هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هیچی لێ سه‌وز ده‌بێت”.
ڕۆژی ڕابردوو هێزێکی زۆری سپای سووریە لە شاری قامیشلووی ڕۆژاوای کوردستانەوە بە دروشمی جۆراوجۆرەوە بەرەو سنوورەکانی تورکیە و ڕۆژاوای کوردستان بەڕێکەوتن و باسیان لەوە دەکرد کە دەچنە سەرێکانی بەڵام تا ئێستاش ئەوە پشت‌راست نەکراوەتەوە کە ئایا دەتوانن بچنە سەرێکانی یان نا.
هەر لەم پێوەندییەدا گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیە رایگەیاند، ئه‌گه‌ر هێزه كوردییه‌كان له‌سه‌ر سنووری توركیا نه‌كشێنه‌وه، ئه‌وا رووسیە و سووریە ناوبژیوانی ناكه‌ن و رێگه به توركیە ده‌ده‌ن رووبه‌ڕوویان ببێته‌وه.
دیمتری پیسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (كرملين) رایگه‌یاند، بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری سووریا به‌رده‌وامه. لەم پێوەندییەدا “تەلال محەممەد” سكرتێری پارتی ئاشتی دێموكراتی كورد لە سووریە گوتی: “تائێستا سپای توركیە و میلیشیاكان شەڕیان دژی ھەسەدە نەوەستاندووە، ھەسەدەش ترسی ھەیە لە كشانەوە، كاتێک ئەوان بكشێنەوە كێ خەڵك دەپارێزێت؟، بۆیە پێویستە رووسیا گەرەنتی پاراستنی ھاووڵاتییانی كورد بدات.
هەر لەم پێوەندییەدا، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند: “مۆسكۆ بیرۆكه‌ی كۆنترۆڵكردنی “ناوچه‌ی ئارام” له باكووری سووریە له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ره‌تده‌كاته‌وه و پێیوایه بیرۆكه‌یه‌كه کە كاری باشی لێناكه‌وێته‌وه”.
لاڤرۆڤ ڕایگەیاند: “بیرۆكه‌ی كونترۆڵكردنی ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن ناتۆ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه هیچ كارێكی پۆزه‌تیڤی به‌دوادا نایه‌ت”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیە ده‌ڵێ: ” رێككه‌وتنێك له‌نێوان رووسیا و ئانکارا كراوه و دەوڵەتی سووریە و كورده‌كانیش پاڵپشتیی ده‌كه‌ن و پێویسته جێبه‌جێ بكرێ”.
پارتەكانی رۆژاوای كوردستان دەڵێن، دۆخی رۆژاوای كوردستان بە شێوەیەک ئاڵۆز و ناڕوونە كە تا ئێستا لەنێوان رێككەوتنەكانی وڵاتانی زلھێز داھاتووی كورد دیار نییە و نازانن رێككەوتنەكان لەسەر چی كراون و داھاتووی كورد لە رۆژاوای كوردستان و ناوچەكە چۆن دەبێت.
لەبارەی رێككەوتنی نێوان رووسیا و توركیا، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی ھێزەكانی سووریای دێموكرات (ھەسەدە) دەڵێ “تێبینیمان لەسەر رێككەوتنەكە ھەیە و قبوڵمان نەكردووە”.
عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی دووشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بوونی هێزی تورکیە و دامەزراندنی بنکەی سەربازی لە سووریە کە وڵاتێکی خاوەن سەروەری و ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانە قبوڵکراو نییە.
مووسەوی راشیگەیاند، هەنگاوێکی لەو جۆرە رووبەڕووی ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی دیکەش دەبێتەوە.
جگە لە “دربێسی” چەندین گوند لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژاوای کوردستان چۆڵکراون، بەشێک لە گوندەکان هی کوردی ئێزدی و هاونیشتمانیانی کریستیانی رۆژئاوای کوردستانن.
لە نێو ئاوارەکاندا، چەندین هاونیشتمانی کوردی عەفرین دەبیندرێن کە بۆ جاری دووەمە لە ماوەی دوو ساڵدا ئاوارە دەبن. نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ١٦٠ هەزار هاونیشتمانی بەهۆی هێرشەکەی تورکیە ئاوارەبوونە کە حەوت هەزار کەسیان روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.