دەرهێنەرێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان توانیی خەڵاتی باشترین فیلمی فیستیڤاڵی ئەمریکا وەربگرێت.
لە درێژەی سەرکەوتنەکانی کورتەی فیلم، فیلمی “لەکە ” بە دەرهێنەریی شۆڕش وەکیلی، دەرهێنەری کوردی خەڵكی سنە، خەڵاتی نۆهەمین خولی فیستڤاڵی ” بێست فیلم لیبرەیشن” لە ئەمریکا وەرگرت.
ناوەرۆکی ئەو کورتە فیلمە لە سەر “مافی مرۆڤ و ئاشتییە” کە بە هاوکاری ئەنجوومەنی سینەمای گەنجانی سنە، بەرهەم هاتووە و پێشتریش لە وڵاتی هیندستان خەڵاتی باشترین فیلمی نێونەتەوەیی وەرگرت و هەروەها شۆڕش وەکیلی، خەڵاتی باشترین دەرهێنەری لە فیستیڤاڵی (شەبدیزی کرماشانی) لە ئێران وەرگرتوە.