بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “کوردستان وکورد”، ڕۆژی هەینی ٣ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی، لە میراوای بۆکان گەنجێک بە ناوی “ئەحمەد باخچە” تەمەن ٣٥ ساڵ لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و تا ئێستا هۆکاری خۆکوژییەکەی نەزانراوە. هەر لەو پێوەندییەدا و لە شاری ماکۆ کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی “شەریبان محەممەدزادە” پەنا بۆ خۆکوژی دەبا و کۆتایی بە ژیانی خۆی دەێنێ.
شایانی باسە کە لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بە هۆی بارودۆخی نالەباری ژیان، کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتیەکان و ناکۆکی بنەماڵەییەوە زۆر جار خەڵک پەنا بۆ خۆکوژی دەبەن و لەو ڕێگایەوە کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن.