عه‌لی موته‌هه‌ری، نوێنه‌ری مه‌جلیس له نامه‌یه‌كدا بۆ محه‌ممه‌د یه‌زدی، سه‌رۆكی مه‌جلیسی خوبره‌گانی ڕێبه‌ری خوازیاری تاوتوێ كردنی مه‌سه‌له‌ی به‌ند كرانی میر‌حوسێن مووسه‌وی، مێهدی كه‌ڕووبی و زه‌هرا ڕه‌هنه‌وه‌رد بوو كه هه‌روا له ماڵه‌كانی خۆیاندا به‌ند كراون، هه‌روه‌ها داوای پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بارودۆخی محه‌ممه‌د خاته‌می سه‌ركۆماری پێشووی ئێران كردووه، كه له ئێستادا بڵاو بوونه‌وه‌ی گوتار و وێنه‌ی ناوبراویش قه‌ده‌غه كراوه.
موته‌هه‌ری له‌م نامه‌یه‌دا ڕایگه‌یاندووه، هۆی ئه‌م داوایه له سه‌رۆكی مه‌جلیسی خوبهرگان ئه‌وه‌یه كه سه‌رچاوه پێوه‌ندیداره‌كان وڵامده‌ری ئه‌م گرفتانه نین.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیسی ئێران له نامه‌كه‌ی خۆیدا ناوی مووسه‌وی، كه‌ڕووبی، ڕه‌هنه‌وه‌رد و مه‌حه‌ممه‌د خاته‌می هێناوه و باسی له ئه‌رك و بهرپرسایهتییهكانیشیان كردووه.
به‌وته‌ی ناوبراو، دام و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كان بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه له به‌ندی ماڵه‌وه‌دا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی قانوونی‌یان نییه.
موته‌هه‌ری له درێژه‌دا وتوویه‌تی به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ به‌ندكرانی ئه‌م ٣ كه‌سه له نێو ماڵه‌كانی خۆیاندا، داوا له مه‌جلیسی خوبره‌گانی ڕێبه‌ری ده‌كا له ده‌ستووری كاری كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی خۆیاندا ئه‌م مه‌سه‌له‌ش بگونجێنن تا به ڕێنوێنی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئه‌م گرفتانه‌ش یه‌كلا بكرێنه‌وه،
چونكی ئه‌وه هه‌ر به ته‌نیا داوای ئه‌و نییه و هه‌ر وه‌ك بۆخۆی ده‌ڵێ ئه‌م چاوه‌ڕوانییه ویستی چین و توێژه جۆربه‌جۆره‌كانی خه‌ڵكه.
میر‌حوسێن مووسه‌وی، مێهدی كه‌ڕووبی و زه‌هرا ڕه‌هنه‌وه‌رد له ڕێكه‌وتی ٢٥ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٨٩ به‌م لاوه، له ماڵه‌كانی خۆیان به‌ند كراون.
هه‌روه‌ها ساڵی ڕابردوو ده‌زگای قه‌زایی ئێران، بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه ده‌نگ یان دیمه‌نێكی محه‌ممه‌د خاته‌می، سه‌ركۆماری پێشووی ئێرانیشی قه‌ده‌غه كردووه.
موته‌هه‌ری كه تا ئێستا چه‌ندین جار داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌ند كرانی ڕێبه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنی كردووه، ده‌ڵێ “كۆمه‌ڵێك كاربه‌ده‌ستی حكوومه‌ت نایانهه‌وێ ئه‌م كه‌شه له‌نێو بچێ و پێیان خۆشه هه‌روا له‌سه‌ر شه‌پۆلی كاسبیی سیاسی بخولێنه‌وه و ڕكه‌به‌ره‌كانی خۆیان له مه‌یدان ڕاو بنێن.”
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا، چه‌ند حه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ر عه‌لی ئه‌كبه‌ر ناتق نووری، سه‌رۆكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌فته‌ری عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیش، وتبووی: مه‌سه‌له‌ی به‌ندكران له ماڵه‌وه له هێڵه سووره‌كانی خامنه‌ییه و ئه‌م مه‌سه‌لانه به نووسین و ڕاسپاردنی ئه‌ملا و ئه‌ولا چاره‌سه‌ر ناكرێن.
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌ركۆماری ئێران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕۆژی شه‌ممه سه‌باره‌ت به به‌ندكرانی ڕێبه‌رانی سه‌وز له ماڵه‌وه گوتی ئه‌م بابه‌ته نابێ له‌وه زیاتر باسی لێوه بكرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ كه‌سدا نییه.