بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی تەلەڤزیۆنی کوردکاناڵ، یەکێک لە جاشەکانی کۆماری ئیسلامی لە میراوای شنۆ، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژراوە.
ناوی ئەو جاشە کوژراوە “فەیسەڵ خالد نژاد” ناسراو بە “فەیسەڵ شکاک”ـە.
ناوبراو لە کوشتنی کۆڵبەرانی کورد و دزی و ڕاووڕووتدا دەستێکی باڵای هەبووە. نموونەیەک لە کردەوەکانی ئەو جاشە، کوشتنی کۆڵبەرێکی کورد بەناوی “سەعید حەسەنپوور”ـە کە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو و ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن فەیسەڵ شکاکەوە کوژرا.
شایانی باسە کە جاشەکانی کوردستان شان بە شانی هێزەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی کوردستان ڕۆژانە خەریکی ڕاوورووت و کوشتن و بەگرتدانی خەڵکی کاسبکار و کۆڵبەرانی کوردن و زۆر لەو خائینانە دەستیان بە خوێنی خەڵکی هەژار و بێ دەرەتان سوورە و کوژرانی ئەو بەکرێگیراوەش ئاکامی خیانەت و خۆفرۆشییە کە بێجگە لە سەرشۆری هیچی دیکەیان بۆ نامێنێتەوە.