ساڵانه ١١٠ هه‌زار كه‌س له ئێران له خوێندن به‌جێ ده‌مێنن.
جێگری وه‌زیری فێركردن و په‌روه‌رده‌و سه‌رۆكی ڕێكخراوی “نێهزه‌تی سه‌وادئاموزی” گوتی به شێوه‌ی مام ناوه‌ندی له ئێران ساڵانه ١١٠ هه‌زار كه‌س له ئاسته جۆراوجۆره‌كانی خوێندن به‌جێ ده‌مێنن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر، عه‌لی باقرزاده له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وێڕای ئاماژه به دوایین ئاماری سه‌رژمێریی ساڵی ١٣٩٠ كه ٩ میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س له ئێران نه‌خوێنده‌وار و هه‌روه‌ها ١١ میلیۆن كه‌سی دیكه‌ش كه‌م خوێنده‌وارن.
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێ، ٣ میلیۆن ٤٠٠ هه‌زار كه‌س له كۆی نه‌خوێنده‌واران و كه‌م خوێنده‌وارانی ئێران له ئاستی ته‌مه‌نیی خوارووی ١٠ ساڵ و سه‌رووی ٥٠ ساڵ دان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فێركردن و په‌روه‌رده‌ی پارێزگای ورمێ‌ش له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گوتی له‌م پارێزگایه‌شدا زیاتر له ١٨٣ هه‌زار نه‌خوێنه‌وار هه‌یه.