ئاماری ته‌ڵاق له ئێران تا ئاستی سه‌دی ٤٠ به‌رزبویه‌وه.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی ژن و بنه‌ماڵه وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه ئاماری ته‌ڵاق له هێندێك له پارێزگاكانی ئه‌م وڵاته گه‌یشتۆته سه‌دی ٤٠، وتوویه‌تی: ئه‌م ئاماره نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه له هه‌ر ١٠ حاڵه‌تی پێكه‌وه نانی ژیانی هاوبه‌ش ٤ حاڵه‌تیان تووشی ته‌ڵاق و لێك جیا بوونه‌وه ده‌بن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، محه‌ممه‌دڕه‌زا زیبایی نژاد گوتوویه‌تی: به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاماری ته‌ڵاق تا ئاستی سه‌دی ٤٠، له حاڵێكدایه كه له ساڵی ١٣٧٠ له هه‌ر ١٥ حاڵه‌تی ژن هێنان ١ حاڵه‌تی تووشی ته‌ڵاق ده‌هات و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی خێرایی گۆڕدرانی شێوه‌ی ژیانی بنهماڵهكانه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه بنه‌ماڵه یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده و بارهێنانه و ده‌ورێكی گرینگی له ئێستا و داهاتووی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا هه‌یه و گوتوویه‌تی: له كۆمه‌ڵگای ئێستادا شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی بنه‌ماڵه‌كان خه‌ریكی گۆڕانه و ڕاده‌ستی ناوه‌نده پسپۆڕییه‌كان كراوه كه ئه‌م ڕاده‌ست كردنه‌ش هێندێك جار تووشی زیانیان ده‌كا.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی ژن و بنه‌ماڵه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتوویه‌تی: له ڕابردوودا ئه‌ركی په‌روه‌رده و بارهێنانی منداڵ به ته‌واوی له‌سه‌ر شانی بنه‌ماڵه بوو، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگای ئێستادا كۆمه‌ڵێك له پێداویستییه‌كان له لایه‌ن ناوه‌نده پسپۆڕه‌كانه‌وه بۆ منداڵان دابین ده‌كرێ كه پێویسته بنه‌ماڵه‌كان له‌م بواره‌وه به وردبینییه‌وه هه‌نگاو بنێن.
زیبایی نژاد هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: سه‌رده‌مانێك بنه‌ماڵه‌كان بۆخۆیان به‌رهه‌مهێنه‌ر بوون و زۆربه‌ی پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان دابین ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا به‌م شێوه‌یه نه‌ماوه و كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌كان ته‌نانه‌ت بۆ خواردنی جهمهكانیشیان پێویستییان به ده‌ره‌وه‌ی ماڵ هه‌یه.
هه‌وره‌ها ناوبراو ده‌ڵێ پێشمه‌رجی پاراستنی دین و كانونی بنه‌ماڵه ئه‌مه‌یه كه فریوی قسه جوانه‌كان نه‌خۆین به‌پێی دروششمهكانی به‌رابه‌ری سه‌ربه‌خۆیی ژن و پیاو هه‌نگاو ههڵنههێنینهوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه دروشمی به‌رابه‌ریی ژن و پیاو دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ بنیاتی بنه‌ماڵه هه‌یه‌و گیروگرفت بۆ هاوسه‌ر دروست ده‌كا.
زیبایی نژاد ده‌ڵێ یه‌كسانیی ژن و پیاو كاتێك مانای هه‌یه كه ئه‌م به‌رابه‌رییه له خوو و خهدهو هه‌ڵسوكه‌وتدا بێ نه‌ك به‌رابه‌ری له ڕۆڵه‌كاندا، ماف و بهرپرسایهتییهكاندا، ماف و به‌رپرسایه‌تی نابێ له بنه‌ماڵه‌دا یه‌كسان بێ ئه‌گه‌ر یه‌كسان بێ زیان به‌م بنه‌ماڵه‌یه ده‌گه‌یه‌نێ.