• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ڕێککەوتنی “سووچی” و جێگیربوونی هێزەکانی رووسیە لە ڕۆژاوا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/10/23
جۆری بابەت: جیهان

ڕۆژی سێ‌شەممە وێلادیمێر پۆتین و ئەردۆغان لە شاری سووچی رووسیە کۆبوونەوە و ڕێککەوتنێکی ١٠ خاڵییان ئیمزا کرد. بە پێی ئەو ڕێککەوتنە تورکیە ڕازی بووە بۆ ماوەی شەش ڕۆژی دیکە هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژاوا و شەڕوانانی “هەسەدە” ڕابگرێ.
لەحاڵێکدا هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژاوای کوردستان بەرەو هەرێمی کوردستان لەپاشەکشەدان، ڕووسیە و تورکیە ڕێککەوتوون کە هێزە هاوبەشەکەیان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان باکووری سووریە و باشووری تورکیە بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمیتر ئەو ناوچەیە بپارێزن. ئەوە لەحاڵێکدایە کە هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی پاراستنی گەل سەرێ‌کانی و هەموو ئەو ناوچانەیان بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمیتر چۆلکردووە و ڕایانگەیاندووە ئەوان پێبەندی ڕێککەوتنن لەگەڵ ئەمریکا.
لەلایەکی دیکەش هەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی ئێرانیش پێشوازی لە ڕێککەوتنی سووچی کردووە. ڕێژیمی تاران پێشتر ناڕەزایەتی خۆی بۆ هێرشی تورکیە بۆ سەر باکووری سووریە و ناوچە کوردییەکان ڕاگەیاندبوو، لەبەرانبەردا ئەردۆغان وێڕای دەربڕینی تووڕەیی خۆی داوای لە ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی، بەتایبەت ڕووحانی کردبوو دەنگە ناشازەکانی دژایەتی لەگەڵ تورکیە و هێرشەکەی بۆ باکووری سووریە کپ بکات.
هەر لەپێوەندی لەگەڵ هەڵوێستی دوناڵد ترامپ لە ئاست کوردەکانی سووریە و پاشەکشەی هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە کە ناڕەزایەتییەکی زۆری لە نێوخۆی ئەمریکا و لەنێو سیاسەتوانانی دوو حیزبە سەرەکییەکە لێکەوتەوە، دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملین وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵی نێگەتیڤی ئەمریکا لە سووریە، ئەو وڵاتەی بە خیانت کردن بە کوردەکان تاوانبار کرد و گوتی ئەمریکاییەکان پشتی کوردەکانیان بەرداو دەیانەوێ لەگەڵ تورکیە بەشەڕیان بدەن. ئەوە لەکاتێکدایە دەوڵەتی ئەمریکا لە زاری وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە “مارک ئێسپێر” جینایەتی شەڕ و ڕەشەکوژی سپای تورکیە و دەستەو تاقمە توندڕەوەکانی سەر بە تورکیەی مەحکووم کردووە.
شایانی باسە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕەزبەر لەشکری تورکیە و زیاتر لە ١٤ هەزار کەس لە بەکرێگیراوانی ناسراو بە “ئەرتەشی ئازادی سووریە” هێرشیان کردە سەر شارەکانی سەرێ‌کانی، گرێ‌سپی و چەند ناوچەیەکی دیکەی ڕۆژاوای کوردستان. لەو شەڕەدا دەیان کەس لە خەڵکی سڤیل کوژران و بریندار بوون و نیزیکەی ٣٠٠ هەزار کەسیش ئاوارە و دەربەدەر بوون. لە نێو بریندارەکان کە منداڵیشی تێدایە کەسانێک بە چەکی قەدەغەکراوی فۆسفۆڕی دەبیندرێن و ئەوەش دەچێتە خانەی جینایەتی جەنگی جینۆسایدەوە.

بابەتی هاوشێوە

جیهان

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سۆید بەڕێوە چوو

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist