تا چه‌ند ساڵی دیكه ڕێژه‌ی بێكارانی ئێران تا ٤ میلیۆن كه‌س به‌رزده‌بێته‌وه.
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی مه‌جلیسی ئێران سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاران له‌م وڵاته و گرفتی بێكاریی خه‌ڵك، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی وریا كردۆته‌وه که ئه‌گه‌ر به‌م ڕواڵه بڕواته پێش تووشی قه‌یرانێکی گه‌وره ده‌بین.
ئه‌م ناوه‌نده پێشبینی كردووه كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوای ٦ ساڵی دیكه‌ش، ئابووریی ئێران له هه‌ر ساڵدا تا ئاستی سه‌دی ٥ گه‌شه بكا، دیسانیش ڕێژه‌ی بێكارانی ئه‌م وڵاته ده‌گاته ٤ میلیۆن كه‌س و نرخی بێكاریش سه‌دی ١٦ ده‌بێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌م ناوه‌نده له نێوان ساڵه‌كانی ١٣٨٤ تا ١٣٩٢ كه دهكاته٨ ساڵ، ٥ میلیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌س به لیستی ده‌رچووانی زانكۆكانه‌وه زیاد بوون.