وڵاتی توركیه له‌سه‌ر داواكاریی ئا‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژه داعش ئاماده‌بوو و یه‌كه‌م هێرشی هه‌وایی خۆی بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له سووریه ئه‌نجام دا.
هه‌واڵده‌ریی ئانادۆلی له زمان وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیه‌وه ده‌ڵێ مۆڵگه‌كانی گرووپی ئیسلامی ناسراو به داعش له لایه‌ن فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیه‌وه بۆدرومان كران. توركیه تا ئێستا زۆرترین هێرشی ئاسمانیی بۆسه‌ر حیزبی كرێكارانی كوردستان ئه‌نجام داوه.
حه‌وتوویه‌ك له‌وه‌پێش، ئیشتون كاتێر، وه‌زیری به‌رگریی ئا‌مریكا وێڕای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له هه‌ڵوێستی توركیه، داوای له ئه‌ندامانی ناتۆ كرد كه پێبه‌ند به به‌ڵێنییه‌كانی خۆیان واته به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بن. هه‌روه‌ها گله‌یی كردبوو كه داعش له سنووری توركیه‌وه هێزه‌كانی بۆ نێو خاكی سووریه ده‌نێرێ.
توركیه پاش ناڕه‌زایه‌تییه‌كی دوور‌و درێژ، له ئاكامدا ئامریكای ئیزندا له پایه‌گای هه‌وایی ئینجێرلیك دژی مۆڵگه‌كانی داعش بوه‌ستێته‌وه.
هێزه‌كانی توركیه له مانگی ژوییه چه‌ند هێرشیهكیان دژی داعش ئه‌نجام دابوو به‌ڵام بۆردومانه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕووی له حیزبی كرێكارانی كوردستان بوو. ئه‌م هێرشانه پاش هێرشی ئه‌منیه‌تی وخوێناویی سوورچ به‌ڕێوه‌چوو. توركیه له حاڵێكدا بنكه‌و باره‌گاكانی پ ك ك بۆردومان ده‌كا كه لقێكی ئه‌م حیزبه له سووریه دژی داعش شه‌ڕ ده‌كا.
وڵاتی توركیه چه‌ندین مانگ له كاتی گهمارۆكردنی كۆبانی بێ لایه‌نیی خۆی ڕاگه‌یاند به‌ڵام ئێستا وه‌زیری به‌رگریی توركیه ده‌ڵێ داعش مه‌ترسیی ئه‌منیه‌تیی بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌م هه‌یه.
یه‌كه‌م هێرشه‌كانی سووریه له كاتێكدابوو كه چه‌ند كاتژمێرێك بوو ته‌ئیدكرانی ده‌وڵه‌تی كاتیی ئه‌م وڵاته ڕاگه‌یه‌ندرابوو و دوو وه‌زیری حیزبی یه‌كیه‌تیی دێموكراتیكی گه‌ل به‌شداری ده‌وڵه‌تی كرد. ئه‌م حیزبه چه‌په لایه‌نگریی له كورده‌كان دهكاو له پارلمانی پێشوودا ٨١ نوێنه‌ری له مه‌جلیس هه‌بوو. حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری عه‌داڵه‌ت و گه‌شه نه‌یتوانی له به‌ره‌یه‌كدا ده‌وڵه‌ت پێك بێنێ و به ناچاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ڕاگه‌یاند.