• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

زیندانیی سیاسی وەک چقڵی چاوی نەیار

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/10/23
جۆری بابەت: ئەدەب

ناوم محەممەد حسەینی‌یە و ساڵی ١٣٥٦ لە شاری بۆکان لەدایک بووم. بە حوکمی ئەوەی لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەردا گەورە بووم، زۆر زوو ئاوێتەی کوردایەتی بووم. وردە وردە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنم بە شێوەیەکی جدیتر تێکەڵ بە کاروباری سیاسی بووم. بڵاوکردنەوەی تراکتە حیزبییەکان، کتێبی مێژووی حیزب و ئەندام‌گیری لە ئەرکە گرینگەکانم بوو. بەڕێوەبردنی بۆنە جیاوازە نەتەوەییەکان، ڕێکخستنی بۆنەگەلی وەک نەورۆز و ئاورکردنەوە لە ڕۆژە مێژووییەکانی نەتەوەی کورد لە ئەرکە ئاساییەکانمان بوو.
لەسەر کتێبی چل ساڵ خەباتی دوکتور قاسملوو و نیو سەدە تێکۆشانی مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەن‌زادە کە بە ئەمانەت دابووم بە هاوڕێیەکم بەبێ ئەوەیکە بۆخۆم ئاگا بکەم کەوتبوومە ژێر چاودێری و پاش 11 مانگ _ئەو جۆرەی «عەزیمی» بازجووەکەم لە کاتی لێپرسینەوە پێی گوتم_ شەوی 16 لەسەر 17ی خەرمانانی ساڵی 1386ی هەتاوی سەعات 2ی نیوەشەو مەئموورەکانی ئیتلاعات ڕژانە ماڵمان و لەسەر جێ و لە خەودا گرتیانم. دیارە پێش گرتنی من، برایەک و دوو خوشکەزام و چەند هاوڕێی دیکەم لە پێوەندی لەگەڵ ئەو مەسەلەدا گیرابوون و ناوی منیان لەوێ دابوو.
ئەو شەوە لە تەبەقەی 2ی گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان هەتا کاتژمێر ٦ی بەیانی لەژێر ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر سەختدا بووم. ئەو چەند ڕۆژەی لەوێ بووم هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر ٩ی بەیانییەوە هەتا ٦ی پاشنیوەڕۆ لێپرسینەوەم هەبوو و هەموو ڕۆژێکیش پرسیارەکانی ڕۆژی پێشتریان دەپرسیەوە، لە چوارمین ڕۆژی لێپرسینەوەدا بوو بۆ درۆ و ڕاستیی قسەکانم لەگەڵ هاوڕێیەکم بەرەوڕوویان کردمەوە ئەو کاتە بوو زانیم ئەویش گیراوە.
عەزیمی بەرپرسی لێپرسینەوە لەو کەسانە بوو کە لە پێوەندی لەگەڵ حیزبی دێموکراتدا دەگیران، لێپرسینەوەکانی من لە خاڵمەوە (سید ئەحمەد حسەینی) کە پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوو دەستی پێکرد کە وەکوو زۆربەی خاڵ و خوشکەزاکان بە سەدان جار تەلەفوونی پێکەوە قسەمان کردبوو. پرینتی تەلەفوونی ماڵێمانی لە ساڵی ١٣٨٤ەوە گرتبوو و تەواوی ئەو ژمارە تەلەفوونانەی جێگای گومان بوون پرسیاری لەسەر دەکردن. هەر جێگایەک قەناعەتی نەکردایە بە قسەی ناشیرین و جنێو و تەنانەت بە شەق و مست و زللە هەڵسوکەوتی دەکرد. لێپێچینەوەکانی لە دەوری ئەوە دەخولاوە کە من پێوەندیم بە خاڵمەوە هەیە و ئەندامی تەشکیلاتیی ئەو بووم، بەڵام من ئێستا و ئێستاش نەچوومە ژێرباری ئەو قسانە و هەمووم لەسەر خۆم دادەماڵی. بێجگە لە عەزیمی هەموو ڕۆژێک پاش لێپرسینەوە مەئموورێکی تەمەن ٢٣ تا 25 ساڵە کە زۆر لاو بوو بۆ لێدان و بێڕێزی کردن و جنێو دان دەیبردمە دیوێکی دیکە کە پڕ بوو لە مێز و سەندەڵی لەسەر یەک داندرابوون و، جارێکی لە کاتی لێداندا کەوتم بە سەر سەندەڵییەکاندا و ددانێکم شکا.
پاش 10 ڕۆژ مانەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعات کاتژمێر 10ی بەیانی بردیانمە گرتووخانەی ناوەندیی بۆکان، پاش 8 مانگ مانەوە لە زیندان بۆ ڕوونبوونەوەی چارەنووسم بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ مانم لە خواردن گرت کە بە داوای سەرۆکی نێوخۆی زیندان و وەعد بۆ شکاندنی مانەوەی کاتیم لە زیندان وازم لە مانگرتن هێنا و پاش ڕۆژ بە دانانی بارمتەی٦٠ میلیون تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد بووم. دوای سێ مانگ ڕۆژی ٤ی ڕەشەمەی ١٣٨٦دا لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد لە لایەن ئاخوند «چابک» دادگاییەکی نیوسەعاتە کرام و لە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمەی هەمان ساڵدا ئیتلاعاتی بۆکان بانگیان کردم. لەوێ کەسێک کە خۆی بە سارمی ناساند حوکمەکەی بۆ خوێندمەوە و پێیان ڕاگەیاندم کە سزای 7 ساڵ زیندانم بەسەردا سەپاوە. سزاکەم دوو ساڵی بە تۆمەتی کۆبوونەوە دژی ئاسایشی نەتەوەیی و ٤ ساڵیش بەتۆمەتی هەبوونی چەکوچۆل بوو. هەوڵێکم زۆرم دا لە ڕێگەی پارێزەرەوە حوکمەکەم سووک بکەم بەڵام دوو جار لە دادگای پێداچوونەوەدا بەبێ هیچ گۆڕان و داشکانێک وەک خۆی مایەوە.
بەمجۆرە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەشەمەی ٩٢ی هەتاوی درام بە زیندانی ناوەندیی مەهاباد. ماوەی دوو مانگێک لەوێ بووم و بەهۆی ئەوەی کە زیندانی سیاسیی دیکەشی لێبوو، تەحەممولی دژوارییەکانی ئاسانتر دەکردەوە؛ کە بەخۆشییەوە هاوڕێیەتیم لەگەڵ زۆربەیان دامەزراند و هەتا ئێستاش بەردەوامە. لەسەر داوای خۆم و بەدواداچوونی بنەماڵەکەم درامەوە بە زیندانی ناوەندیی بۆکان.
لە زیندانی بۆکان تەنیا سێ کەسی سیاسیی لێ بوو ئەویش حوکمەکانیان زۆر کەم بوو و هەموو زیندانییەکان بە هەر تاوان و تۆمەتێکەوە پێکەوە بوون. چەند مانگ وەکوو یاریدەدەر لە کتێبخانە کارم دەکرد و ڕێنمایی پێویستم بە زیندانییەکان
دەدا و، هانم دەدان بۆ کتێب خوێندنەوە. لە زیندانیش چەند جارێک لەلایەن سەرۆکی زیندانەوە لەبەر ئەوەی پارێزەری باشم بە زیندانییە نوێیەکان دەناساند، بانگ کرام. دوای ئەوە هەڕەشەی بڕینی مەرەخەسی و دروستکردنی پەروەندەی تازەیان لێ کردم. زۆربەی کات کە بنەماڵەکەم دەهاتن بۆ چاوپێکەوتنم کۆسپ وتەگەرەیان دەخستە بەردەمیان و هەر جارێک بە هۆیەک چەند کەسی بنەماڵەکەمیان نەدەهێشت بێنە چاوپێکەوتنم، دوای ٨ مانگ داوای مەرەخەسی کردن حەوت ڕۆژیان پێدام بە مەرجی ڕەزایەتی ئیتلاعات، ئیتلاعات ٢٢ ڕۆژ ئەو نامەی مەرەخەسییەی ڕاگرت جا وەڵامی ئەرێنی داوە. لەو ماوەیەدا چەندین جار دایکم بە لاقی شکاو و گەچ گیراوەوە چۆتە ئیتلاعات و لێیان پاڕاوەتەوە، هەتا ڕازییانی کردوە. ساتەکان زۆر بە زەحمەت ناخۆشیەوە تێپەڕ دەبوون و تەنیا هیوا بە داهاتوو و ڕزگاریی گەلەکەم دەبووە هۆی هێوربوونەوەی دڵم. لە ئاکامدا لە ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی ئازاد کرام.

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist