بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکیی دادوەریی ئێران دیاردەی خۆکوژیی بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندوە و تەنیا لە ماوەی ٩ مانگدا ٣٠٠٠ هەزار کەس خۆیان کوشتوە.
خۆکوشتن لە وڵاتی ئێران ڕۆژبەڕۆژ لە زیادبووندایە و بەپێی ئامارەکان ڕۆژانە ١١ کەس خۆیان دەکوژن و تەنیا لە ماوەی ٩ مانگدا خۆکوشتن لەسەتا ٢٠ بەرزبۆتەوە.
خۆکوشتن لە وڵاتی ئێران هۆکاری جیاوازی هەیە و خەمۆکی، بێکاری ، نەبوونی و کێشە کۆمەڵایەتییەکان لەو هۆکارە بەرچاوانەن کە دەبێتە هۆی خۆکوشتنی خەڵک. لە کاتێکدا کە ئینسانەکان لە هەموو شتێک نائومێد دەبن پەنا دەبەنە بەرخۆکوشتن.