سه‌ر له به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٩ی ئووت، فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر مۆڵگه‌ی شێوهنیزامیانی حووسی و هێزه‌كانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵحیشیان كردۆته ئامانجی ئه‌م په‌لامارانه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئه‌لعه‌ره‌بیه، له‌م په‌لاماره قورسانه‌ی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی به‌ره‌دا، هێرش كراوه‌ته سه‌ر شه‌قامی ئه‌لخه‌میس، به‌یتی زوبتان، پادگانی جهبهلولنههدین له ناوچه‌ی داروڕیئاسه له شاری سه‌نعا و زۆر به خه‌ستی بۆردوومانیان كردوون.
ئه‌م فڕۆكانه هه‌روه‌ها له “ئێب و حه‌جه” هێرشیان كردۆته سه‌ر مۆڵگه‌ی حووسییه‌كان، كه به‌م هۆیه‌شه‌وه كۆمه‌ڵێك له ڕێبه‌رانی كووده‌تاچییه‌كان كوژراون.
ئه‌م هێرشانه وه‌ك قورسترین په‌لاماره‌كان بۆسه‌ر سه‌نعا ئه‌ژمار كراون، به جۆرێك كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م هێرشه هه‌واییانه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پێته‌ختی یه‌مه‌ن بیستراون.
هه‌روه‌ها له شاری “ئێب”یش، هێرش كراوه‌ته سه‌ر بینای ئه‌منیه‌تی ناوه‌ندی و كۆمه‌ڵێكی دیكه له بنكه‌كانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح.
پێویست به ئاماژه‌یه فه‌رمانده‌ی نیزامیی ئه‌م ناوچه‌یه كه سه‌ر به هێزه‌كانی ساڵح بووه، له ڕه‌وتی ئه‌م په‌لامارانه‌دا كوژراوه.