زیندانیی سیاسیی كورد ئه‌فشین سۆهرابزاده له بارودۆخێكی خراپی جه‌سته‌یی دایه.
ئه‌فشین سۆهرابزاده، زیندانیی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی شاری كرماشان كه ئێستا له له زیندانی میناب به‌ند كراوه، به هۆی تووش بوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی ڕێخۆڵه و خوێن به‌ربوونی نێوخۆیی، له بارودۆخێكی خراپی جه‌سته‌یی دایه.
سۆهرابزاده به هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه جگه له ئێسك و پێست هیچی لێ نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام دادستانی میناب و ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی ده‌زگای قه‌زایی له سنه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ به‌م نه‌خۆشییه‌وه پاس پاسێنی پێده‌كه‌ن و هیچ مهرهخهسییهكیان پێ نه‌داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له بارودۆخی ئه‌م به‌ندكراوه له زیندانی میناب گوتبووی بارودۆخی جه‌سته‌یی ئه‌فشین به‌ره‌و باشی ناڕواو فشاری خوێنی ٧ له‌سه‌ر ٨ بووه‌و به‌م حاڵه‌ش له زیندانی مینابه‌وه بۆ ئێڤینی تاران گۆاستراوهتهوهو ئیزنیان پێ نه‌داوه هیچ چه‌شنه پێداویستییه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێ.
به‌م جۆره که له‌و راپۆرته‌دا هاتووه پاش ئه‌وه‌ی که سۆهرابزاده بۆ ماوه‌ی ٢ ساڵ به به‌رده‌وامی داوای چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشییه‌که‌ی کردووه وپزیشکی زیندانیش ناردنی ناوبراوی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان به پێویستییه‌کی ژیانه‌کی زانیوه، به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٢ی خه‌رمانان ئه‌م گیراوه سیاسییه له زیندانی مینابه‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشکی، به‌ڕێی زیندانی ئێڤین له تاران کرا، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی که هیچ هه‌وڵێک بۆ ده‌رمان و چاره‌سه‌ری ناوبراو بدرێ، له سه‌ر داوای دادستانی سنه بۆ زیندانی میناب گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه كه ئه‌م زیندانییه سیاسییه كورده له كاتی دهسبهسهركرانیدا له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری كامیاران له لایه‌ن شه‌هرام ڕه‌حیمی جێگری ئه‌و كاتی ئیتلاعات زۆر به توندی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه دراوه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌کان له بابه‌ت بارودۆخی ئه‌م زیندانییه، ڕایانگه‌یاندووه ناوبراو به شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه و نامرۆڤانه که‌وتبووه به‌ر ئه‌شکه‌نجه و ئازاره‌وه و به‌م هۆیه‌وه لووتی شکابوو، هه‌روه‌ها به‌هۆی لێدان و کوتانی له لایه‌ن شه‌هرام ڕه‌حیمی مه‌ئمووری ئیتلاعاته‌وه فتقیشی دڕابوو، به‌ڵام هه به‌م بارودۆخه‌وه به‌ڕێی زیندانی ڕه‌جایی شاری که‌ره‌ج کرابوو، ناوبراو پاش تێپه‌ڕینی ٢٠ ڕۆژ بێ ئه‌وه‌ی که به هیچ شێوه‌یه‌ک چاره‌سه‌ری ئه‌م برینانه‌ی بۆ بکرێ، به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه‌ی دووباره ڕاپێچی ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه کرابۆوه.
له ئه‌نجامی ئه‌م هومووه ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه دا و به هۆی ئێشی زۆر و تاقه‌ت پڕووکێن، ناوبراو له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری سنه نه‌شته‌رگه‌ریی فتقی بۆ کرابوو.
کانوونی پارێزه‌رانی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان، به نیسبه‌ت مه‌ترسیی جیددی بۆ سه‌ر گیانی ئه‌م زیندانییه سیاسییه کورده، کاربه‌ده‌ستانی وریا کردۆته‌وه و هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که داوای ئازاد کرانی به‌په‌له و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ناوبراوی له کاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی کۆماری ئیسلامی کردووه، داواشی له ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمیسێری به‌رزی مافه‌کانی مرۆڤ و باقی سه‌رچاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کردووه، له پێناو ڕزگار کردنی گیانی ئه‌فشین سۆهرابزادهدا هه‌وڵی جیددی بده‌ن.