لە ماوەی چل ساڵ دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا لەسەتا ٢٠ی لێڕەوار و دارستانەکانی ئێران لە نێو چوون.
غوڵامڕەزا زەهتابیان” جێگری توێژینەوەی کشتوکاڵ و سەرچاوە سرووشتییەکانی زانکۆی تاران، ئاماژەی بەوە کرد لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردودا ٦ میلیۆن هێکتار لە لێڕەوار و دارستانەکانی ئێران لە نێو چوون کە لەسەتا ٢٠ی دارستانەکانی ئێران دەگرێتەوە.
ناوبراو بارینی باران و هاتنی لافاوی بە لە نێو چوونی لێڕەوارەکان زانی و وتی بارینی بارانی زۆر کە دەبێتە هۆی هاتنی لافاو و ڕۆچوونی زەوی و لە ناو چوونی لێڕەوار و دارستانەکانی لێدەکەوێتەوە.
شایانی باسە کە ساڵانە بە دەیان جار دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستان لە لایەن کەسانی هەڵپەرەست ئاگری تێبەردەدرێ و دەسووتێندرێن و لەو ڕێگەیەوە زەوی و داهاتی وەرزێران لە ئاگر دا دەسووتێن، کەمتەرخەمیی ناوەندە پێوەندیدارەکان لەو بارەوە گومانی ساز کردوە کە ئەو ئاگر کەوتنانە لە ناوچە جیاجیاکان بە ئەنقەست و داڕێژارو بێ و زۆر جاریش هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران بە ئەنقەست ئاگر لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەدەن .
زۆر جار ئەو ئاگرکەوتنەوانە لە لایەن ژینگە پارێزان و بە هیمەتی خەڵکی دڵسۆز دەکوژێنەوە جێگەی وەبیر هێنانەوەیە کە ساڵی ڕابردوو چەن کەس لە هاونیشتمانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی لێڕەوارەکانی مەریوان گیانیان لە دەستدا.