ئه‌حمه‌د حه‌یاری، فه‌رمانده‌ی گوردانی ئیمام حوسێن له شاری شووش، له لایه‌ن گرووپی داعشه‌وه له لازقیه كوژرا.
عه‌لیڕه‌زا ئیمانی، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌سیج له شاری شووش، گوتوویه‌تی”ئه‌م پاسداره كه له‌م دواییانه‌دا به مه‌به‌ستی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی دژبه‌ری ئه‌سه‌د، به‌ڕێی سووریه كرابوو، له ڕه‌وتی شه‌ڕ و پێكدادانێكدا له لازقیه كوژراوه.
وێب سایتی هه‌واڵده‌ریی “شووش ٢٤” له بابه‌ت ورده‌كارییه‌كانی كووژرانی ئه‌حمه‌د حه‌یاری ڕایگه‌یاندووه ناوبراو له عه‌مه‌لیاتی ئه‌رته‌شی سووریه‌دا چوبووه به‌رزاییه‌كانی لازقیه و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو، به هۆی به‌ركه‌وتنی پڕیشکه‌ی بریندار بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌م پاسداره تا ڕۆژی چوارشه‌ممه له كۆمادا بووه و پاشان مردووه.
كوژرانی ئه‌م پاسداره‌ی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی له حاڵێكدایه كه پێشتریش باس له ناشتنی كۆمه‌ڵه كه‌سێك ده‌كرا كه ڕێژیمی تاران وه‌ك پارێزه‌رانی حه‌ره‌م ناویان ده‌با و هێندێك له‌م كه‌سانه‌ش خه‌ڵكی ئێران بوون.
هه‌واڵده‌ریی ئیرنا له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاندووه: له ڕێكه‌وتی ٢٤ی پووشپه‌ڕیش كه‌سێكی دیكه به ناوی عه‌بدولكه‌ریم غهوابش نێژدراوه، ئه‌م كه‌سه‌ش وه‌ك یازده‌یه‌مین به ناو شه‌هیدی پارێزه‌ری حه‌ره‌م له پارێزگای خووزستان، ناوی هاتووه.
كوژرانی ئه‌م كه‌سانه له نێو خاكی سووریه‌دا له حاڵێكدایه كه ئێران به ڕه‌سمی حاشا له ناردنی هێزی نیزامی بۆ ئه‌م وڵاته ده‌كا و ده‌ڵێ ئه‌م كه‌سانه به مه‌به‌ستی ڕاوێژ پێدان به هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌م وڵاته بوون.
لازقیه كه وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ستراتژیك له سووریه ئه‌ژمار ده‌كرێ، ماوه‌یه‌كه بۆته شوێنی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی نێوان دژبه‌ران و ئه‌رته‌شی ئه‌سه‌د.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ڕه‌وتی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، جگه له ئه‌حمه‌د حه‌یاری، محه‌ممه‌دحه‌سه‌ن حوسێنی، هه‌واڵنێری ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامیش كه به‌ڕێی لازقیه كرابوو، بریندار بووه