به‌پێی ئاماری ڕێكخرۆای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زاینییه‌وه زیاتر له ٣٠٠ هه‌زار كه‌س له ڕێگه‌ی مه‌ترسیداری ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌وه به‌ره‌و ئورووپا كۆچیان كردووه. نزیكه‌ی ٢ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له‌م كۆچبه‌رانه له‌م ڕێگایه‌دا گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه، مێلیسا فلێمینگ، وته‌بێژی كۆمیساریای به‌رزی په‌ناخوازنی ڕێكحرای ه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی ٦ی خه‌رمانان (٢٨ی ئووت) وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه گوتوویه‌تی ٢٠٠ هه‌زار كه‌س له‌م په‌ناخوازانه توانیویانه بگه‌نه یوونان و ڕێژه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ش كه چوونه‌ته ئیتالیا نزیكه‌ی ١١٠ هه‌زار كه‌سه.
ڕێژه‌ی ئه‌م پهناخوازنه زۆر زیاتر له ڕێژه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌یه كه له ساڵی ٢٠١٤ له‌م ڕێگه‌وه خاكی وڵاته‌كانی خۆیان به‌جێ هێشتووه و ڕوویان له هه‌نده‌ران كردووه. له ساڵی ڕابردوودا نزیكه‌ی ٢١٩ هه‌زار كه‌س له ڕێگه‌ی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌وه خۆیان گه‌یاندبووه ئورووپا.
ئه‌م په‌ناخوازانه‌ی كه له یوونانن له وڵاتانێكی وه‌ك سووریه، ئه‌فغانستان و عێراقه‌وه په‌نایان بۆ ئه‌م وڵاته بردووه، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ی كه گه‌یشتوونه‌ته ئیتالیا خه‌ڵكی وڵاتانی ئافریقایین.
كۆمیسیاریای به‌رزی په‌ناخوازانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٤ی خۆیدا كه ڕێكه‌وتی ٦ی خاكه‌لێوه (٢٦ی مارس) بڵاوی كرده‌وه، باسی له به‌رز بوونه‌وه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ر و كه‌م وێنه‌ی داوای په‌نابه‌ری له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان له ماوه‌ی 22 ساڵی ڕابردوودا كردبوو و ڕایگه‌یاندبوو داوای په‌نابه‌ری له وڵاته سه‌نعه‌تییه‌كان له ساڵی ٢٠١٤ له چاو ساڵی پێشتر تا ئاستی سه‌دی ٤٥ زیادی كردووه. زۆرترین په‌ناخوازنی جیهان له هاووڵاتییانی سووریه پێك هاتووه و وڵاتی ئاڵمانیش له لای په‌ناخوازن خۆشه‌ویستترین وڵاته.