دوو وه‌زیری حیزبێكی نزیك به كورده‌كان به‌شدارییان له كابینه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیه كرد. پێشتر زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كابینه له خیزبهكانی نزیك به حیزبی عه‌داڵه‌ت و گه‌شه پێك هاتبوو.
بۆ یه‌كه‌م جار دوو وه‌زیر له حزبێكی نزیك به كورده‌كان له ده‌وڵه‌تی توركیه به‌شدار بوون.
عه‌لی حه‌یده‌ر كنجا، وه‌زیری كاروباری ئورووپا و موسلیم دۆغان، وه‌زیری گه‌شه، ئه‌ندامی حیزبێكی چه‌پگه‌رای دێموكراتی گه‌ڵن كه پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له نێو كورده‌كانی باكووردا هه‌یه.
جگه له‌مه‌ش جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش له حیزبی ناسیونالیست جووڵانه‌وه‌ی میللی هه‌ڵبژێردراوه. له‌م كابینه‌یه‌دا فه‌ره‌یدون سینیرلی ئۆغڵوو، تێكنۆكراتی ناسراو وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته هه‌ڵبژێردرا.
حیزبی كۆماریخوازی گه‌ل، گه‌وره‌ترین ڕهكابهری حیزبی عه‌داڵه‌ت و گه‌شه ئاماده نه‌بوو هیچ وه‌زیرێكی له ده‌وڵه‌تی كاتییدا هه‌بێ.
هیچ كام له حیزبه‌كانی توركیه نه‌یانتوانی له‌دوایین هه‌ڵبژاردن زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان له پارلمان به‌ده‌ست بێنن و وتووێژه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی به‌ره شكستی خوارد، به‌پێی قانوون ده‌بێ تا هه‌ڵبژاردنێكی دیكه ده‌وڵه‌تی كاتی پێك بێ كه حیزبی عه‌داڵه‌ت و گه‌شه ته‌نیا ده‌توانێ به‌شێكی دیاری كراوی له كورسییه‌كانی كابینه‌ی له‌ده‌ستدا بمێنێته‌وه.
شایانی باسه كه هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی توركیه قه‌راره 2 مانگی دیكه به‌ڕێوه‌بچێ. تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیه له‌گه‌ڵ حیزبی كرێكارانی كوردستان و هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی توركیه له شه‌ڕی داعش كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر كه‌شی سیاسیی ئه‌م وڵاته داناوه.