بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کەشتییەکی نەوتهەڵگری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دریای سووردا تەقێندراوەتەوە و ئاگری گرتوە.
ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرە لە ١٠٠ کیلۆمیتری لەنگەرگەی “جەددە”ی سعوودیە تەقیوەتەوە و هەواڵدەریی ” ئیرنا” نووسیویەتی: وێدەچێ کە تەقینەوەی کەشتییەکە بە هۆی دوو مووشەکەوە ڕوویدابێ”.