رۆژی سێ شەممە ڕێكه‌وتی ٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ی زاینیی، بە میوانداری كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، كۆبوونەوەی شاندی باڵای ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران به به‌شداریی بەرپرسانی یه‌كه‌می هه‌ر٤ حیزبه‌كه بەڕێوە چوو.
لە دانیشتنەكەدا چەندین باس و تەوەری گرینگی سیاسی پێوه‌ندیدار به ناوچەكە بە گشتی و ئێران بە تایبەتی گفتوگۆی لە سەر كرا و ، وێڕای ئاڵوگۆڕی بیروڕا بەشداربووان هەڵوێست و بۆچوونی خۆیان بە ئاگاداری یەكتر گەیاند.
دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و ئێران ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی دانیشتنه‌كه بوون كه به وردی ڕاوێژ و ئاڵووگۆری بیر و ڕایان له‌سه‌ر كرا. په‌ره‌دان به كاره‌كانی ناوه‌ندی هاوكاری و پرۆژه هاوبه‌شه‌كان به‌شێكی دیكه له ئاجێندای كۆبوونه‌وه‌كه بوون، له‌و به‌شه‌شدا به‌شداربووان ئاڵووگۆڕی بیر و ڕایان كرد و بڕیار درا گرینگی زیاتر به‌و بواره بدرێت و پێشنیار بۆ كاره‌كانی داهاتوو بو وردی كاریان له‌سه‌ر بكرێت.
سه‌ره‌نجام له كه‌ش وهه‌وایه‌كی دۆستانه و لێك تێگه‌ییشتن له‌مه‌ڕ پرسه هاوبه‌شه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایی هات و میوانه‌كان له لایه‌ن هه‌یئه‌تی خانه‌خوێوه به‌ڕێ كران.
ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران
٨ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩