وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پابەندبوونی وڵاتەکەی بە چارەسەرکردنی قەیرانی سووریه دووپات کردەوەو رایگەیاند:” ئەمریکا سوورە لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانی سووریه و گواستنەوەی دەسەڵاتی سیاسی راستەقینە لەو وڵاتە، دەبێ بەبێ مانەوەی بەشار ئەسەد بێ.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی ڕابردوو لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند” ئەمریکا بەمەبەستی دانانی ئاستێک بۆ تووندوتیژییەکان، پەیوەستبوونی خۆی بە چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئەو وڵاتە و گواستنەوەی دەسەڵاتی سیاسی راستەقینە بەبێ بهشار ئەسەد سووره.
بەپێی ئهم راگەیهندراوه، مانەوەی ئەسەد لەدەسەڵاتدا، هۆکاری زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەو سووریه دایه.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش داوە، چارەسەرکردنی قەیرانی سووریه تەنیا لە بەرژەوەندی گەلی سووریهدا نییە، بەڵکو لە پێناو هەرەس هێنانی تووندئاژۆیی لهم وڵاتهدا زۆر گرینگه.
شایانی باسه زیاتر لە چوارساڵە شەڕ نێوخۆی لە سووریه بەردەوامه، بەپێی راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکانیش سەبارەت بە ڕێژهی قوربانیان تاوەکو ئێستا ٢٥٠ هەزار کەس کوژراون و 7 میلیۆن و ٦٠٠ هەزار کەسیش ئاوارە و ٤ میلیۆن کەسی دیکەش پهنایان بۆ وڵاتانی دراوسێ بردوه.