وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاندووه كه له ڕه‌وتی هێرشێكی هه‌واییدا، توانیویه‌تی “مێشكی ئێلێكترۆنیك”ی داعش له نێو ببا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئا‌مریكا “پێنتاگۆن”ه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه له ڕه‌وتی هێرشی هه‌وایی ئا‌مریكا له ده‌وروبه‌ری شاری ڕه‌قه له سووریه، جونه‌ید حوسێن، هه‌كه‌ر و پسپۆڕی كامپیۆتێر كه به ڕه‌گه‌ز بریتانیایی بوو كوژراوه، ناوبراو له ساڵی ٢٠١٣ چووبووه نێو ڕیزه‌كانی داعش.
به وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئورووپایی و ئامریكایی، جونه‌ید حوسێن به‌رپرسی سه‌ره‌كیی هێرشه كامپیووتێرییهكانی داعش بۆ سه‌ر پایه‌گا نیزامی و ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌ندامی به‌ره به ڕێبه‌رایه‌تی ئامریكایه و به مێشكی ئێلێكترۆنیكی داعش ناسراوه.
پێشتریش سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا و كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی ئورووپایی ڕایانگه‌یاندبوو كه به ڕای ئه‌وان جونه‌ید حوسێن هه‌مان ئه‌م كه‌سه‌یه كه به‌رپرسایه‌تی به‌شی كامپیووتێری داعشی وه ئه‌ستۆ گرتووه و له چه‌ند په‌لامارێكدا توانیبووی توویتێری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئا‌مریكا هه‌ك بكا.
جونه‌ید حوسێن له ساڵی ٢٠١٢ و پاش هه‌ك كردنی ئیمهیلی تۆنی بلێر، سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی بریتانیا و ده‌ستڕاگه‌یشتن به كۆمه‌ڵێك له ژماره ته‌له‌فوونه تایبه‌تیه‌كانی ئه‌م وڵاته، بۆ ماوه‌یه‌ك زیندانی كرابوو.